ئەمریكا ئاماری شەڕی داعشی لە ئەمساڵدا لەعێراق و سوریا خستەڕوو
2 ساڵ لەمەوپێش
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئامارەكانی شەڕی دژی داعش لە ٢٠٢٢ی لەعێراق و سوریا خستووەتەڕوو، دەشڵێت، ٣١٣ ئۆپراسیۆنیان لە دژی داعش ئەنجامداوە، كە ١١٨ئۆپراسیۆنیان لە سوریا و١٩٥ ئۆپراسیۆنیش لە عێراق بووە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتوە، لە ساڵی ٢٠٢٢ـدا هێزەكانیان لەگەڵ هێزە هاوبەشاكانیان لە عێراق و سووریا، ٣١٣ ئۆپراسیۆنیان لە دژی داعش ئەنجامداوە، كە ١٠٨ ئۆپراسۆنیان لە سووریا و ١٩١ ئۆپراسیۆنیش لە عێراق بوووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانیان لە عێراق توانیویانە ٢٢٠ ئەندام و سەركردەی داعش بكوژن و ١٥٩ ئەندام و بەرپرسی ئەو رێكخراوە دەستگیر بكەن بەهاوبەشی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق.
ئەو فەرماندەیە دەشڵێت، لە سوریا ٤٤٦ چەكداری داعش كوژراون و ٢١٥ ئەندامی دیكەشیان دەستگیركردووە.
لە راگەیەندراوەكەدا فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا روونیكردووەتەوە، لە سووریا زیاتر لە ١٠هەزار ئەندام و سەركردەی داعش لە زینداندان، هەروەها لە عێراقیش زیاتر لە ٢٠ هەزار ئەندام و سەركردەی داعش لە زینداندان.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا جەختی لەسەر لاوازكردنی داعش لە ساڵی ٢٠٢٢ كردووەتەوە و رایگەیاندووە، ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانیان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت و هێشتا كاری زۆرماوە بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە هاوبەشەكانیان لە عێراق و سووریا پێكەوە ئەنجامی بدەن.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا ئەوەشیخستوەتەڕوو، لە ساڵی ٢٠٢٢ـدا لەو ئۆپراسیۆنە سەربازییانەی دژی داعش ئەنجامیانداوە هیچ سەربازێكیان نەكوژراوە.
ئەو فەرماندەیە بارەی كامپی هۆڵیشەوە وتی، زیاتر لە ٢٥ هەزار منداڵی ئەندامانی داعش لەو كەمپەدا هەن و بوونەتە ئامانجی سەرەكی چەتەكانی داعشن.
جێگای ئاماژەیە، كەمپی هۆل دەكەوێتە دووری ٤٥ كیلۆمەتر لە خۆرهەڵاتی حەسەكە و گەورەترین كامپی كەسوكاری چەكدارانی داعشە و بەپێی ئامارەكان نزیكەی ٧٠ هەزار كەسی سەر بە داعشی تێدایە.