قوتابخانەیەکی ئامادەیی لە ئەمریکا تەنها ئەو  کچە هەرزەکارانەی بوونەتە دایک و دووگیانن تیێدا ئەخوێنن

خویندکارێکی ئامادەیی لینکۆڵن پارک

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە ویلایەتی تەکساس، قوتابخانەیەکی تایبەت بە ئەو کچە هەرزەکارانە هەیە کە دووگیانن یان منداڵیان هەیە و تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە، ئەمەش لەپێناو پاراستن ودانەبڕانیان لە پڕۆسەی خوێندن.

قوتابخانەی ئامادەیی  لینکۆڵن پارک لە شاری برانوسڤیل لە ویلایەتی تەکساسە، لە ساڵی ٢٠٠٥ ئەو خوێدنکارانە وەرئەگرێت کە لەتەمنی هەرزەکاری بوونەتە دایک یاخود دایکن و تەمەنیان لە نیوان ١٤ بۆ  ١٩ ساڵاندایە.

زۆرینەی خوێندکارانی قوتابخانەکە خەڵکی ئەمریکای لاتینن و هیسپانیەکان %٩٤ لەسەدی خەڵکی شارەکە پیکدەهێنن و ڕێژەی کچانی هەرزەکاری دووگیان ودایکی هەرزەکار لە تیایاندە بەرزترینە.

بەڕێوبەری قوتابخانەی لینکۆڵن دەڵێت، پێویستە گرنگی بدەین بەو هەرزەکارانە و بەردەوام بین و لە پڕۆسەی خوێندن، هەروەها بە خوێندکارەکانی دەڵێت پێویستە ئەوە بزانن کە ئەمە کۆتایی دوونیا نیە و ژیانێکی گەورەیان لەپێشە.

زۆربەی ئەو خوێندکارانەی لە ئامدەیی لینکۆڵن پارک دەخوێنن خاوەنی داهاتێکی کەمی ڕۆژانەن، بەشێکیان مەکسیکین ولەدایکبووی ئەمریکان، ڕۆژانە بۆ ئەوەی بگەنە قوتابخانە لە ماتامۆرس لە تاماولیپاسەوە دێنە ئەمریکا.

قوتابخانەکە وەک هەر قوتابخانەیەکی دیکەی ئاسایی ئەمریکا دیزاین کراوە و پاسی تایبەت بە خوێندکارانی تێدایە، هەروەها لەسەر دیواری قوتابخانەکان پۆستەری جۆراوجۆر هەڵواسراون کە هانی خوێندکاران دەدەن بچنە خوێندنی زانکۆ، لەگەڵ ئەوەشدا دیواری قوتابخانەکان پۆستەری تایبەت بۆ رێنمایی دایکایەتی وپەروردەکردنی منداڵ و خزمەتگوزاریەکانی دایکایەتی پێوەهەڵواسراوە.

یەکیك لە خویندکارەکان  لەتەمنی ١٥ ساڵیدا لە ڕۆژی لەدایکبونەکەی هەستی بەوەکردووە دووگیانە،  دەڵێت ئەو دوای ئەوەی هاوپۆلەکانی دەزانن کە دووگیانە خۆیانی لێ دوورئەخەنەوە هەربۆیە لە پڕۆسەی خوێندن دادەبڕێت وهاوڕێکانی خۆیانی لێ دوورئەخەنەوە، ئەو ئیستا یەکێکە لە خویندکارەکانی قوتابخانەی لینکۆڵن پارک لە ئەمریکا.

لە کاتێکدا کە مافی دایکایەتی ومافی لەبابردنی منداڵ لە ئەمریکادا هێشتا گفوگۆی گەرمی لەسەرە وکاردناوەیەکی گەورە لەسەر قەدەغەکردنی مافی لەباربردن کرا لەماوەی رابردوودا ، قوتابخانەی لینکۆڵن پارک پڕۆگرام وپەیڕەوی تایبەت بۆ ئەو کچە هەرزەکارانە دادەنێت کە لەتەمەنێکی هەرزەکاریدا بوونەتە دایک و دووگیان بوون،وەک بەڕێبوبەری قوتابخانەکە دەڵێت لەپێناو ڕووبەڕووبونەوەی ئەو ئاستەنگانەیە کە لەو تەمەنەدا تووشی بوون.

هەرچەندە رێژەی لەدایکبوونی منداڵ و هەرزەکارانی دووگیان لە ئەمریکا لەسەرانسەری ئەمریاک ڕووی لەکەمبون کردووە، بەڵام لەناو کچە هەرزەکارانی باشور وناوەڕاستی ئەمریکا رووی لە زیادبوون کردووە و شتێکی باوە لەنێویاندا.

 پسپۆڕان هۆشداری ئەدەن لە بەرزی رێژەی دایکانی هەرزەکار لە لەناو خەڵکی لاتینی ئەمریکا، ئەمەش بەتایبەت دوای بڕیارەکەی  ساڵی ٢٠٢٢ ی  دادگای باڵا کە رێگری لە لەباربردنی منداڵ دەکات ڕێژەکە ڕووی لە زیادبوون کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار