ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنور: لە 20 ساڵی ڕابردودا عێراق و سوریا مەترسیدارترین وڵات بوون بۆ ڕۆژنامەنوسان
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەپێی شیکردنەوەیەک کە لەلایەن پەیامنێرانی بێسنورەوە بڵاوکراوەتەوە، نزیکەی 1700 ڕۆژنامەنووس لە سەرتاسەری جیهاندا کوژراون لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوو.
پەیامنێرانی بێسنور لە ڕاپۆرتێکدا ڕایانگەیاند لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردودا نزیکەی 1700 ڕۆژنامەنوس لە جیهاندا کوژراون هاوکات ساڵانی 2003 تا 2022 لە کوشندەترین ساڵەکان بووە بۆ ڕۆژنامەنوسان.
کریستۆفەر دیلۆیر، سکرتێری گشتی ئاڕ ئێس ئێف، وتی: "لە پشت هەواڵ و ڕاپۆرتەکانەوە ئەو کەسایەتییە بەهرەدارانە هەببون کە بە ژیانی خۆیان پارەیان داوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و گەڕانیان بۆ ڕاستی و سۆزیان بۆ رۆژنامەگەری".
ئار ئێس ئێف ڕایگەیاند، لە 20 ساڵی ڕابردودا عێراق و سوریا مەترسیدارترین وڵات بوون کە وەک ڕۆژنامەنووسێک کار بکرێت تێیدا دەڵێن " کۆی گشتی 578 ڕۆژنامەنووس کوژراون لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا، کە دەکاتە زیاتر لە لە سێیەکی کۆی گشتی جیهان".
پاشان مەکسیکۆ (125 کوژراو)، فلیپین (107)، پاکستان (93)، ئەفغانستان (81) و سۆماڵیا (78) بەدوایان دێت.
بە پێی ڕاپۆرتەکە، "تاریکترین ساڵەکان" ساڵی 2012 و 2013 بوون، "بەهۆی زۆریی شەڕ لە سوریا"کە لە ساڵی 2012 نزیکەی 142 ڕۆژنامەنوس کوژراون هاوکات لە ٢٠١٣ نزیکەی ١٤٤ ڕۆژنامەنوس کوژراون .
دوای توركیا، كه نۆ رۆژنامهنووس كوژراون، فهرهنسا به ههشت كوژراو له رێزبهندی چوارهم مهترسیداترین وڵات بۆ كاری رۆژنامهنووسان له ئهوروپا دادهنرێت، ئهمهش دوای رووداوهكانی (شارلی ئیبیدۆ) له ساڵی 2015.
ئەو ڕێکخراوە باسی لەوەشکردووە وردە وردە ئامارەکان نزم بونەوە بەڵام لە ساڵی 2022دا دووبارە دەستی بە بەرزبونەوە کردووە بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە تا ئێستا ئەمساڵ 58 ڕۆژنامەنووس کوژراون لە ساڵی 2021دا لە 51 ڕۆژنامەنووس کوژراون.
ئاڕ ئێس ئێف جەختی لەوەشکردەوە ئەو وڵاتانەش کە بەشێوەیەکی ڕەسمی جەنگی تێدا نییە بەهەمان شێوە سەلامەت نین بۆ ڕۆژنامەنوسان.
بهگوتهی رێكخراوهكه، له ئێستادا كیشوهری ئهمهریكا (بهرازیل، مهكسیك، كۆلۆمبیا و هندوراس) به مهترسیداترین شوێن بۆ كاری رۆژنامهگهری دادهنرێت، چونكه نیوهی ژمارهی قوربانیان له ساڵی 2022 لهو كیشوهره بووه.
جێگەیباسە، بەپێی ئامارەکانی یونسکۆ، کوشتنی رۆژنامەنووسان لە نزیکەی نۆ حاڵەتدا لە 10 حاڵەتدا بێ سزا ماونەتەوە.