دادگای سەربازی میانمار سزای حەوت ساڵ زیندانی دیکەی بەسەر سەرکردەی لەکارلادراو ئانگ سان سوچی دا سەپاند

ئانگ سان سوچی

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دادگای سەربازی میانمار، ڕۆژی هەینی لە دادگایەکی داخراودا کۆتایی بە دادگاییکردنی ئانگ سان سوچی هێنا و حەوت ساڵ زیندانیکردنی بۆ زیادکرد بەوەش کۆی سزای زیندانیکردنی بوو بە ٣٣ ساڵ.

ئەم دادگاییکردنەی ئانگ سان سوچی، لەدوای دادگاییکردنی مانگی ئەیلول کۆتاین دادگاییکردنی ڕاویژکاری پێشووی میانمارە، کە سزای ٣ ساڵ زیندانیکردن و کاری قورسی بەسەردا سەپاندبوو.

دادگای سەربازی میانمار، ڕۆژی هەینی بە ئاڕاستەکردنی پێنج تۆمەت کە لەنێویاندا تۆمەتی جیبەجێنەکردنی ڕێکارە پێویستەکان و گەندەڵی لە بەکارهێنانی هێلیکۆپتەری حوکمی بە وزیری دەرەوە هەبوو تۆمەتبارکرا، دووبارە سزای زیندانیکردنی بۆ زیادکرا بە ماوەی ٧ ساڵی دیکە.

دادگای سەربازی میانمار لە دوای کودەتاکەی ساڵی ٢٠٢١ کە ئانگ سان سوچی کە زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهیانبوو لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٠ و دەستبەسەریان کرد و زیندانیان کرد، دواتر دووبارە نزیکەی چوار مانگ لەمەوبەر دادگایی کرایەوە و سێ ساڵی دیکەیان بۆ زیادکرد.

ئەم دادگاییکردنەی ئانگ سان سوچی لەکاتێکدایە کە دوای جار هەفتەی ڕابردوو، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان داوای ئازادکردنیان کرد.

ئاو نگ سان سوچی  کە تەمەنی ٧٧ ساڵە، براوەی خەڵاتی نۆبڵ و ڕاوێژکاری پێشوی میانمار، تا ئێستا لەدوای کودەتاکەوە ڕووبەڕووی زیار لە ١٩  تۆمەتی جۆراو جۆر بۆتەوە، لەماویە ڕابردووشدا ڕووبەڕووی زیاتر لە ١٤ تۆمەتی جۆراو جۆر بۆتەوە لەوانەش پێسێلکردنی یاسایی نهێنی فەرمی، جێبەجێ نەکردنی ڕێکارە خۆپارێزیەکان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار