ڤلادیمێر پوتین بۆ سەرۆکی چین: پەیوەندیەکانی نێوان چین و ڕوسیا باشترین پەیوەندیە لە مێژوودا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە گفتوگۆیەکی هەردوو سەرۆکی ڕووسیا و چین لە رێگەی ئۆنلاینەوە، سەرۆکی ڕووسیا بە هاوتا چینیەکەی ڕاگەیاندووە کە پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانی نێوان چین وڕوسیا باشترین پەیوەندیە لە مێژوودا.
لە گفتوگۆکەی نێوانیاندا ڤلادیمێر پوتین و شی جینپینگ، ڤلادیمێر پوتین باسیشی لەوەکردووە کە چاوەڕێ دەکات هاوتا چینیەکەی لە ساڵی ٢٠٢٣ دا سەردانی مۆسکۆ بکات.
لە پەخشێکی کەناڵی سی سی تیڤی چینی کە بڵاوکراوەتەوە کە سەرۆکی چین، پێزانینی خۆی بۆ ڕووسیا دەربڕیوە و هەروەها جەختی لەوەش کردۆتەوە کە ڕووسیا هەرگیز ئەوەی ڕەتنەکردۆتەوە کە لە رێگەی دانوستانە دیپلۆماسیەکانەوە کێشەکانی لەگەڵ ئۆکرانیا چارەسەر بکات.
هاوکات بەپێی پەخشی کەناڵی سی سی تیڤی، سەرۆکی چین دەربارەی جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا بە پوتینی ڕاگەیاندووە کە دانوستانەکانی پرسی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیادا بە ئاسانی ناڕوات، هەروەها چین بەردەوام ئەبێت لە هەڵوێستی دادپەرەوەرانەی خۆی سەبارەت بە وپرسە.