بڕیاری ئازاد کردنی تاوانبارێک دوای ڕازیبونی بە هاوسەرگیری کردن لەگەڵ ئەو کچەی دەستدرێژی کردۆتە سەر ناڕەزای لێدەکەوێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕیاری دادگایەک لە پاکستان تووڕەیی دروست کرد دوای ئەوەی تاوانبارێکی  ئازاد کرد کاتێک ڕازی بوو هاوسەرگیری لەگەڵ قوربانیەکەی بکات.

دەوالات خانی تەمەن ٢٥ ساڵ دوای ئەوەی دەستدرێژی کردە سەر کچێکی خاوەنپێداویستی تایبەت (نابیست) لە مانگی ئایاردا لەلایەن دادگای ناوچەی بونیر لە باکوری ڕۆژئاوای پارێزگای خەیبەر پەختونخوا بە زیندانی هەتاهەتایی سزا درا.

دوای دەستێوەردانی پیاوانی بەتەمەنی ناوچەکە یان ئەنجومەنی پیران ڕێککەوتنێک کرا لە نێوان لەنێوان خان و خێزانی ئەو کچەدا  کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا منداڵێکی هەبوو،بەوەی ئەو تاوانبارە ئازاد بکرێت گەر ڕازی بێت بە هاوسەرگیری کردن لەگەڵ قوربانییەکەدا ،خان ڕۆژی دووشەممە ئازاد کرا دوای ئەوەی ڕێکەوتنەکە لەلایەن دادگای باڵای پیشاوەرەوە پەسەند کرا.

ئەم بڕیارە ڕێکخراوەکانی مافی ژنان و چاڵاکوانانی توڕە کرد کە دەڵێن ئەم بڕیارانە شەرعیەت دەدەنە  توندوتیژی سێکسی دژی ژنان لە پاکستان ئەمەشە بۆتە هۆی ئەوەی زۆرینەی کەیسەکانی دەستدرێژی سێکسی بە بێدەنگی دەهێڵدرێنەوەو ناچنە دادگا و تاوانباران ناگیرێن.

بە وتەی ئەسما جەهانگیر لە خانەی یارمەتی یاسایی، ئەو کەسانەی کە داوایان لەسەر هەیە  قورسە لە پاکستان دادگەیی بکرێن و بگیرێن.

وتیشی، هەڕەشە و زۆرەملێ لەلایەن خێزان و کۆمەڵگاوە لە کەیسەکانی دەستدرێژی سێکسیدا لە پاکستان شتێکی ئاساییە و ڕزگاربووان و خێزانەکان بە گشتی لە ترسی گێلی دادگاییکردنەکە مەسەلەکە لە دەرەوەی دادگا یەکلایی دەکەنەوە.

چالاکوانی مافی مرۆڤی پاکستان تاهیرا عەبدوڵا گوتی "پێویستە یاساکانی دەستدرێژی سێکسی پاکستان هەموار بکرێتەوە بۆ گۆڕینی دەستدرێژی سێکسی لە تاوانی تایبەتەوە بەرامبەر بە کەسێک بۆ تاوانێک دژی دەوڵەت، بەو هۆیەشەوە دەوڵەت دەبێت ببێتە والی (پارێزەر) ڕزگاربووەکە و کەیسەکە جێبەجێ بکات – بۆ ڕێگەگرتن لە هەر جۆرە سازشێکی تایبەت، ڕێکەوتنی دارایی، یان "لێبوردەیی" کە لە لایەن کەسانی دەوڵەمەندی خاوەن دەسەڵاتەوە لە دژی هەژار و بێدەسەڵات دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار