جۆ بایدن، لێخۆشبوونی بۆ شەس تاوانبار دەرکرد کە بە تاوانی کوشتن و ماددە هۆشبەرەکان سزادرابوون
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی هەینی لێخۆشبوونی بۆ شەش تاوانبار دەرکرد کە سزا درابوون ، ئەو تۆمەتبارانەی کە پێشتر نزیکەی نیوەی سزاکەی خۆیان تەواوکرابوو.
لە ڕاگەیاندێکی کۆشکی سپیدا هاتووە، کە جۆ بایدن باوەڕی بە دەرفەتی دووەم هەیە وئەو کەسانەشی ئازادکراون، بەهۆی کارەکانیان لە باشترکردنی کۆمەڵگە و ژیانی ئەو کەسانەی دەوروبەریان بووە.
ئەو کەسانەی کە بڕیارەکەیان بۆ دەرچووە پێشتر بە تاوانەکانی کوشتنی پلە دوو، بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر " ماریجوانا" سزادرابوون.
بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، ئەو لێخۆشبوونانەی سەرۆکی ئەمریکا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی داد وبە پڕۆسەی راوێژکاری ئەنجام دراوە.
ئەم لێخۆشبوونەی سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی هەینی بڕیاری لێخۆشبوونی گشتگیری بۆ تاوانەکانی پێشووی فیدراڵی دەرکرد سەبارەت بە بازرگانیکردن بە ماریجواناوە، ئەمەش نیگەرانی بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ئەمریکای لێکەوتەوە بەهۆی ئەوەی پێیان وابوو ئەم بڕیارە کاریگەری لەسەر هەزاران هاوڵاتی ئەمریکی دەبێت.
لەبارەی لێخۆشبوونی ئەم ٦ تاوانبارەوە، بەرپرسێکی کۆشکی سپی باسی لەوە کردووە کە سەرۆک بایدن بڕوای بە دەرفەتی دووەم هەیە بۆ ئەوکەسانەی کە باشبوون وچاکسازیان لەخۆیاندا نیشانداوە، هەروەها سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمریکا وڵاتی چانسی دووەمە.
هاوکات یەکەم بڕیاری لێخۆشبوونی بایدن بۆ تاوانبارانی سزادراو، لە مانگی حوزەیران بوو لە ٣ کەس خۆشبوو کە بەتاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرە بەهێزەکانەوە سزادرابوون.