کۆریای باکوور سێ مووشەکی نوێی بالیستی تاقیکردەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سوپای کۆریای باشور رایگەیاند، بەرەبەیانی ئهمڕۆ شەممە کۆریای باکور سێ موشەکی بالیستی کورت مەودای بەرەو دەریای رۆژهەڵات هەڵداوە.
ئهمڕۆ شهممه 31ـی كانوونی یهكهمی 2022، سوپای کۆریای باشوور بڵاویکردووهتهوه، کۆریای باکوور سێ مووشەکی نوێی بالیستی بە ئاراستەی رۆژهەڵاتی دەریای کۆریای تاقیکردووەتەوە هاوکات ئەو تاقیکردنەوە مووشەکییەکهی کۆریای باکوور تاقیکردنەوەی نوێترین موشەکی بالیستییە کا تا ئێستا دروستی کردبێت.
سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی کۆریای باشورڕایگەیاند، لە کاتژمێر 8:00ی بەیانییەوە چاودێری هەڵدانی موشەکەکەیان لە شارۆچکەی چونگوا لە پارێزگای هوانگهای باکورەوە کردوە و موشەکەکان نزیکەی 350 کیلۆمەتریان بڕیوە پێش ئەوەی بکەونە ناو دەریاوە.
وتیشی، سهركۆنهی ههڵدانی ئهو موشهكانه كرد و بە "ئیستفزازی گەورە" ناویبرد، کە زیان بە ئاشتی و سەقامگیری دەگەیەنێت، هەروەها پێشێلکردنی "ڕون"ی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکانه،
باسی لەوەشکرد کۆریای باشوور لە نزیکەوە چاودێری جووڵەی کۆریای باکوور دەکات بە هەماهەنگی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان.
ئهمهش له كاتێكدایه، ئهمڕۆ شهممه، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی کۆریای باکوور هیچ هەڕەشەیەکی راستەوخۆ لەسە ئەمهریکا و هاوپەیمانەکانی دروستناکەن.