باڵوێزی پێشوی چین لە ئەمریکا، چن کانگ لەلایەن چینەوە بە وەزیری دەرەوەی نوێی چین هەڵبژێردرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

چن گانگ یەکێکە لە یاریدەدەرە بڕواپێکراوەکانی سەرۆکی چین و لە ساڵی ٢٠٢١ وەک باڵوێزی چین لە ئەمریکا کاری کردووە.

لەبارەی دەستبەکاربوونی وەک وەزیری دەرەوەی نوێی چین، لەیەکم لێدوانیدا چن گانگ وتی، دەستپێشخەر دەبێت وەک نوێنەری چین لە ئاستەنگیە هاوبەشەکانی مرۆڤایەتیدا.

چن گانگ کە ئێستا وەک وەزیری دەرەوەی نوێی جین دەستنیشانکراوە، لە ماوەی ڕابردوودا چەندین پۆستی گرنگی هەبووە لە وەزارەتی دەرەوەی چین، لەوانەش وەکز وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٦، لە ساڵانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨ وەک ئەفسەری پرۆتۆکۆڵەکان کاریکردووە لە وەزارەتی دەرەوەی چیندا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار