تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی سەربازی کابول کوژراو برینداری لێکەوتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژێکی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە تەقینەوەیەک لە دەروازەی فڕۆکەخانەی سەربازی لە پایتەختی ئەفغانستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
ئهمڕۆ شهممه 1ـی كانوونی دووهمی 2023، عەبدول نەفی تاکوور، گوتهبێژی وهزارهتی ناوخۆی حکومەتی تاڵیبان به دهزگاكانی راگهیاندنی راگەیاند، تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی سەربازی کابوول روویداوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس کوژران و برینداربوون.
وتیشی، هۆکاری تەقینەوەکە لە دەروازەی ئەو بنکەیەی تەنیشت فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابول ڕوون نییە
هەروەها بێئەوەی ئاماژە بە ژمارەیان بدات،وتی :"ژمارەیەک لەهاونیشتمانیانمان لەو تەقینەوەیەدا شەهید و بریندار بوون"
دانیشتوانی ناوچەکە بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند کە گوێیان لە تەقینەوەیەکی بەرز بووە پێش 8ی بەیانی لە بەرەی سەربازی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابول .
ڕاشیانگەیاند، کە ناوچەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیراوەو و هەموو ڕێگاکان داخراون
جێگەیباسە حکومەتی تاڵیبان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لەو کاتەوەی دەسەڵاتییان گرتۆتە دەست لە مانگی ئابی 2021ەوە ئاسایشیان باشتر کردووە، بەڵام ژمارەیەکی زۆر تەقینەوە و هێرشی بۆمبی لەو وڵاتە ئەنجام دراوە کە کە بەشێکی زۆریان لەلایەن لقی ناوخۆی داعشەوە بانگەشەیان بۆ کراوەو ئەنجام دراون.