سەرۆکی تایوان پێشنیاری یارمەتیدانی چین دەکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆرۆنا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی تایوان پێشنیاری یارمەتی چین دەکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆرۆنا،و ڕایگەیاند چالاکیە سەربازییەکانی چین لە نزیک دوورگەکە بەسوود نین بۆ بەردەوامی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
سەرۆکی تایوان تسای ئینگ وێن ڕۆژی یەکشەممە پێشنیاری کرد کە "یارمەتی پێویست" پێشکەش بە چین بکات بۆ ئەوەی یارمەتی بدات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تەشەنەسەندن لە کەیسەکانی COVID-19.
وتیشی، چالاکیە سەربازییەکانی چین لە نزیک دوورگەکە بەسوود نین بۆ بەردەوامی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
باسی لەوەشکرد، لەسەر بنەمای پێگەی چاودێری مرۆیی، ئێمە ئامادەین هاوکاری پێویست پێشکەش بکەین بۆ یارمەتیدانی ئەوکەسانیەی توشی پەتاکە بوون و بەهیوای بەڕێکردنی ساڵێکی نوێ تەندروست و سەلامەت بۆ هەموو لایەک"
مانگی پێشوو چین گۆڕانکارییەکی گەورەی لە یاساکانی دا کرد بۆ ڕوبەڕوبونەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای هەڵوەشاندنەوەی توندترین ڕێوشوێن و کەرەنتینە لەو وڵاتەدا ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر خەڵک بێ پشکنین توشی ڤایرۆسەکە ببن و بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاوبێتەوە ، هەندێک لە شارەزایانی تەندروستی نێودەوڵەتی پێیان وایە ڕۆژانە بە ملیۆنان خەڵک توسی ڤایرۆسەکە دەبن.
هاوکات رێکخراوی تەندروستی جیھانی بە ئامانجی وەرگرتنی زانیاری زیاتر سەبارەت بە ھەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنا لە چین لەگەڵ لێپرسراوانی تەندروستی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەو جارێکی تر داوایانکرد بە شێوەیەکی رێکخراو بەشدارییان پێبکەن لە داتاکانی پەیوەست بە رەوشی کۆرۆنا.
ھەروەھا لێپرسراوانی تەندروستی جیھانی داوایان لە لێپرسراوانی چین کرد زانیارییان پێبدەن لە بارەی ئەنجامدانی ھەڵمەتەکانی کوتان بەتایبەت ئەو کەسانەی زۆرترین مەترسییان لەسەرەو تەمەنیان لەسەرو ٦٠ ساڵەوەیە.
جێگەیباسە ئەمریکا، ئیسپانیا، فەرەنسا، کۆریای باشوور، هیندستان، ئیتالیا، ژاپۆن و تایوان ژمارەیەکی زۆر وڵاتانی جیهان داوای تاقیکردنەوەی کۆڤید ١٩ دەکەن لە گەشتیارانی چین پێش گەشتکردنیان بۆ ئەو وڵاتانە، چونکە ترسیان لە بڵاوبوونەوەی نوێی ڤایرۆسەکە هەیە لە وڵاتەکانیان