چاوشئۆغڵو کاتی کۆبونەوەی تورکیا و سوریا ئاشکرا دەکات
مۆسکۆ هەوڵی لێکنزیککردنەوەی تورکیا و سوریا دەدات
مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا
2 ساڵ لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند؛ کۆبونەوەکانیان لەگەڵ سوریا بەردەوام دەبێت و بەم زوانە کۆبونەوەی دوەمی نێوان ئەو دو وڵاتە لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەدا بەڕێودەچێت.
مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کاتی بەشداریی لە رێورەسمی سوێندخواردنی لویز ئیناسیۆلولا داسلڤای سەرۆکی بەرازیل رایگەیاند؛ لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا پەیوەندیەکی تەلەفونیی ئەنجام داوە و باسیان لەکۆبونەوەی دوەمی وڵاتەکەیی وسوریا کردوە.
بە وتەی چاوشئۆغلو و هە دوو لایان هاوڕابون لەسەر ئەنجامدانى کۆبونەوەیان لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدابەڵام تائێستا کات وشوێنى کۆبونەوەکە بەدیاریی کراوی دەستنیشان نەکراوە.
وەزیرى دەرەوەى تورکیا وتیشی، پارێزگاری لە سەروەریی سنورەکانیان لەگەڵ سوریا دەکەن و بەردەوام دەبن لەکۆبونەوە لەگەڵ حکومەتى سوریا ودەیانەوێت لەسەر ئاستی باڵاتردا پەیوەندیەکانیان بەردەوام بێت.
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژى سێشەمەى رابردو کۆبونەوەى وەزیرانى بەرگرى یروسیا و تورکیا و سوریا لە مۆسکۆ بەرێوەچو.