دەنگدانێکی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل توڕە دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد دادگای نێودەوڵەتی بۆچوونێک سەبارەت بە دەرئەنجامە یاساییەکانی داگیرکردنی خاکەکانی فەلەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە پێشکەش بکات، هاوڵاتیانی فەڵەستین دەستخۆشیان لەم بڕیارە کرد و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش توڕەی خۆی دەربڕی.

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی شەممە لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند کە دەنگدانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و داواکردنیان  لە دادگای نێودەوڵەتی بۆ پێدانی بۆچونێک لەسەر دەرئەنجامە یاساییەکانی داگیرکردنی خاکەکانی فەلەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە بڕیارێکی "چەپەڵە".

وتیشی : "جولەکەکان لەسەر خاکی خۆیان داگیرکەر نین و داگیرکەر نین لە ئۆرشەلیمی پایتەختی هەتاهەتایی ئێمە و هیچ بڕیارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ناتوانێت ئەو ڕاستییە مێژووییە بگۆڕێت".

هاوکات، فەڵەستینییەکان پێشوازیی و دەستخۆشییان لەم بڕیارە کرد.

نەبیل ئەبو ڕودەین، وتەبێژی مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین ڕایگەیاند، "کاتی ئەوە هاتووە ئیسرائیل ملکەچی یاسا بێت، و لێپرسینەوە لە تاوانە بەردەوامەکانی لە دژی گەلەکەمان بکرێت".

هەروەها حسێن ئەلشێخ بەرپرسی باڵای فەلەستین لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە، دەنگدانەکە "دەرخەری سەرکەوتنی دیپلۆماسیەتی فەلەستینە".

لە دەنگدانەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا 87 ئەندام هەبوون کە دەنگیان بە پەسەندکردنی داواکارییەکە دا، ئیسرائیل و ئەمەریکا و 24 ئەندامی دیکە دەنگی نەخێریان دا، و 53 نەندامیش بێلایەنبوون.

جێگەیباسە دادگای نێودەوڵەتی کە بنکەی لە لاهایە و بە دادگای جیهانیش ناسراوە، دادگای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکانە کە مامەڵە لەگەڵ ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتان و نەتەوەکاندا دەکات. بڕیارەکانی پابەندکەرن، هەرچەندە دادگای نێودەوڵەتی هیچ دەسەڵاتێکی جێبەجێکردنیان نییە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار