ڤلادیمێر زێلێنسکی: سەرۆکی ڕووسیا سەرکردایەتی ناکات، بەڵکو خۆی لەپشت سوپاکەی حەشارداوە
سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ ڕووسەکان: پوتین وڵاتەکەتان لەناو ئەبات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوێنی لەدوای وتارەکەی ڤلادیمێر پوتین بۆ سەری ساڵی نوێ، ڤلادیمێر زیلێنسکی لە پەیامێکدا بۆ ڕووسیەکان وتی، پوتین وڵاتەکەتان لەناو ئەبات، ڤلادیمێر پوتین لەپشت سوپاکەی خۆی حەشارداوە نەوەک سەردکردایەتیان بکات.
لەدوای هێرشە موشەکیەکانی ڕووسیا بۆسەر کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا لەدواین ساتەکانی ساڵی ٢٠٢٢ سەرۆکی ڕووسیا و ئۆکرانیەکان پەیامی تووندیان ئاڕاستەی سەرۆکی رووسیا کرد و روسیایان بەوە تۆمەتبارکرد کە خەڵکی سڤیلیان کردۆتە ئامانج لەکاتێکدا ئۆکرانیەکان کۆببونەوە و ئاهەنگی سەری ساڵیان دەگێڕا.
سەرەڕای هێرشە موشەکیەکانی ڕۆژی شەممە کە تێیدا کەسێک گیانی لەدەستدا، ڕوسیا هێرشە موشەکیەکانی بۆسەر کیەڤی پایتەخت لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ دەستیانپێکردەوە وبەردەوام بوون، بەپێی ڕاگەێندراوی کاربەدەستانی ئۆکرانیا لە هێرشەکانی ڕۆژی یەک شەممە نزیکەی ٤٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی کامیکازی درووستکراوی ئێرانیان خستۆتە خوارەوە.
هەر لەبارەی هێرشە موشەکیەکانی ڕۆژی یەکشەممەی ڕووسیاوە بۆ سەر ئۆکرانیا، ئەندری نێبیتۆڤ، بەرپرسی پۆلیسی کیێڤ وینەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بڵاوکردەوە کە خستبوویانە خوارەوە و بە ڕووسی لەسەری نوسرابوو " سەری ساڵی نوێتان پیرۆز"