لە ئاهەنگێکی سەری ساڵدا لە ئۆگەندا ٩ کەس بەهۆی قەرەباڵغیەوە خنکان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە کۆنسێرێکدا لە کامپالای پایتەختی ئۆگەندا لە مۆڵێکدا بەهۆی قەرەباڵغیەوە ٩ کەس گیانیان لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی پۆلیسی کامپالا، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە وخنکاون زۆربەییان منداڵ ونەوجەوانن، لەناو مۆڵەکەدا قەرەباڵغیەکی زۆر درووستبووە وخەڵکەکە بەپێچەوانەی یەکترەوە رۆشتوون.

نزیکەی ٥ لەوانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵن و ژێر پێ کەوتوون و خنکاون، هەروەها بەشێک لەوانەی گیانیان لەدەستداوە دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات لەدوای پەتای کۆرۆنا، ئەمە یەکەم کۆبونەوە وئاهەنگی سەری ساڵ بووە لە ئۆگەندا، پۆلیسی کامپالا ڕایگەیاندووە کە خەڵکێکی زۆر لە مۆڵەکەدا کۆبونەوە بۆ بینینی یاریە ئاگرینەکان وئاهەنگی سەری ساڵ، هەر بۆیە ئەم ڕووداوەی لێکەوتۆتەوە و هەروەها ئاماژەی بەوەداوە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار