مه‌كسیك.. له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداریدا بۆ سه‌ر زیندانێك 14 كه‌س كوژران و24 زیندانیش هەڵهاتن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە ئەنجامی هێرشێکی سەربازی بۆ سەر زیندانی سیوداد خوارێز لە سنووری ئێل پاسۆ لە تێکساس 10 پاسەوان و چوار زیندانی کوژران .

نوسینگەی داواکاری گشتی ویلایەتی چیهواوا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە نزیکەی کاتژمێر 7ی بەیانی ئۆتۆمبێلیکی زرێپۆشکراو هێرشی کردۆتە سەر زیندانەکەو  تەقەیان لە پاسەوانەکان کردووە جگە لەو کوژراوانە 13 کەسی دیکە  برینداربوون و بەلایەنی کەمەوە 24 زیندانیش هەڵهاتوون.

وتیشی ، لە ئێستادا زیندانەکە کۆنتڕۆڵ کراوەو لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانیی مه‌كسیك، رووداوه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك روویداوه‌، ژماره‌یه‌ك چەکدار هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر زیندانه‌كه‌ و تەقەیان لە پاسەوانەکان کردووە، لە کاتێکدا کە بنەماڵەی زیندانییەکان چاوەڕێی چوونە ژوورەوەی زیندانەکە بوون بۆ ئەوەی بە بۆنەی سەری ساڵەوە سەردانی کەسوکارەکانیان بکەن. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "مەبەست لەو هێرشە ئاسانکاریی بوو بۆ هەڵهاتنی کۆمەڵێک زیندانی."

هاوکات بەپێی ڕاگەیەندراوی داواکاری گشتی ئەو ویلایەتە، کەمێک پێش هێرشەکەی ڕۆژی یەکشەممەی سەر زیندانەکە، پۆلیسی ئەو ناوچەیە هێرشی کراوەتە سەرو دوای بەدواداچوون توانییویانە چوار پیاو دەستگیر بکەن.

جێگەیباسە، توندوتیژی لە زیندانەکانی مەکسیکدا زۆر جار ڕودەدات، پێکدادانەکان بە بەردەوامی لە نێوان باندە ڕکابەرەکاندا هەیە، لە مانگی ئابدا پشێوی لە ناو هەمان بەندیخانەدا کەوتەوەوسەرئەنجام 11 کەسی گیانیان لەدەستدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار