ئوسترالیا لە ئەنجامی پێکدادان لە نێوان دوو هەلیکۆپتەر ٤کەس گیانیان لەدەستدا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان دوو هەلیکۆپتەر لە ئوسترالیا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون کە لە دۆخێکی مەترسیداردان.
دووشەممە لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان دوو هەلیکۆپتەرلە دەوروبەری کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ناوخۆیی ئوسترالیا لە نزیک هێڵی گەشتیاری بەناوبانگی کەناری سەرەکی لە کەناری گۆڵد لە باشووری بریسبان چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
گاری وۆرێل، لێکۆڵەری پۆلیسی کوینزلەند، بە پەیامنێرانی گوت: "ئەو دوو فڕۆکەیە، کاتێک بەیەکدا کەوتن، لە کەناری دەریاکە کەوتونەتە خوارەوە.
سێزدە کەس لەسەر دوو هەلیکۆپتەرەکە بوون، بە وتەی جەینی شێرمان، لە خزمەتگوزاری ئامبولانسی کوینزلاند لەو ژمارەیە چوار کەسیان گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسیش برینداری سەختیان هەیە وو شەش کەسیش برینی بچوکیان هەبووە و سەرجەمیان براونەتە نەخۆشخانە.
هاوکات ئەنگوس میچێل، سەرۆکی کۆمیساری فەرمانگەی سەلامەتی گواستنەوەی ئوسترالی (ئەی تی ئێس بی) لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لەسەرهۆکاری پێکدادانەکە دەستی پێکردووە.