لە فیلیپین بەهۆی دروستبونی لافاوەوە زیاتر لە ٥١ کەس گیانیان لەدەستدا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ژمارەی قوربانیانی ئەو لافاوەی لە هەفتەی پێشوەوە فلیپینی گرتۆتەوە گەیشتە ٥١ کەس و زیاتر لە ١٩ کەسیش بێسەروشوێنن.
ئاژانسی وەڵامدانەوەی کارەساتی نەتەوەیی ڕۆژی دووشەممە گوتی، بەلایەنی کەمەوە 22 شار و شارۆچکە دۆخی لەناکاویان ڕاگەیاندووە لافاو لە زۆربەی ئەو ناوچانەی کە شەپۆلی بارانبارین لێیداوە دروست بووە ،تەنها لە هەرێمی میندانای باکوور ٢٥ کەس گیانیانلەدەستداوە ڕاشیگەیاند زۆربەیان بەهۆی خنکان و ڕۆچونی زەوییەوە بوەو ژمارەیەکیشیان ماسی گربوون .
وتیشی، زیاتر لە 8,600 کەس لە پەناگەی فریاکەوتن ماونەتەوە
باسی لەوەشکرد، بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە 4500 خانوو زیانیان بەرکەوتووە و لەگەڵ ڕێگاوبان و پردەکان و هەندێک ناوچەیش هێشتا کارەبایان نییە.
ئاژانسی وەڵامدانەوەی کارەساتی نەتەوەیی ئەوەشی ڕونکردەوە حکومەت خواردن و پێداویستی ناردوو بۆ ئەو ناوچانەی بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان پێگەیشتووە و کەلوپەل و پەناگە بۆ ئەو کەسانە دابین کراوە کە ماڵەکانیان ژێر ئاو کەوتون.
هاوکات زۆربەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی بارانبارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون لە ناوچەی میندانا و باکووری فلیپین تۆمارکراوە.