نیویۆرک بڕیاری بە پەینکردنی لاشەی مرۆڤی مردووی پەسەندکرد
پرۆسەی بە پەینکردنی لاشەیەکی مردوو
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رۆژی شەممە پارێزگاری دیموکراتەکانی ویلایەتی نیویۆرک ڕایگەیاند، نیویۆرک بووە شەشەمین ویلایەتی ئەمریکا کە بڕیاری بەپەینکردنی لاشەی مردووی مرۆڤی پەسەندکرد، ئەمەش لەپێناو سودگەیاندن بە ژینگە وکەمکردنەوەی کاریگەریەکانی لەسەر زەوی.
کەتی هۆچول، پارێزگاری ویلایەتی نیویۆرک بڕیاریدا کە ڕێگەبدرێت بە پەیەنکردنی لاشەی مرۆڤی مردوو لە نیویۆرک، ئەمەش بەهۆی ئەوەی شێوازەکانی دیکەی ناشتنی مردوو و سوتاندن کاریگەریەکی خراپیان لەسەر ژینگە هەیە ودەبنە هۆی پیسکردنی ژینگە.
لەم شێوازەدا لاشەی کەسی مردوو لەگەڵ چەند پێکهاتەیەکی دیکە تێکەڵ دەکرێن وەک پوش، چیلکە ودار وچەند ماددەیەکی دیکەدا بۆماوەیەکی کەم گەرم دەکرێت و دەکرێت بە پەین کە دواتر دەتوانرێ بۆ نەمام چاندن سودی لێوەربگیرێتەوە، لەپاش پرۆسەکە پەینەکە دەدرێتەوە بە کەسوکاری مردووەکە بۆ بەکارهێنانی لە چاندنی نەمام وڕووەکێکدا.
هاوکات پێش ویلایەتی نیویۆرک، لە ساڵی ٢٠١٩ واشنتۆن یەکەم ویلایەتی ئەمریکا بوو کە بە یاسایی کرد، هەریەک لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ، ئۆریگۆن، ڤێرمۆنت و کالیفۆرنیاش بەدوایدا بڕیارەکەیان پەسەندکرد..