سەرۆکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: پێشبینی دەکەین یەک لەسەر سێی ئابوری جیهان لە ساڵی ٢٠٢٣ دا کەمببێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کریستالینا جۆرجیڤا، سەرۆکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداریدا لەوەی کە سێ یەکی ئابوری جیهانی لە ساڵی ٢٠٢٣ دا ڕوو لە کەمبونەوە ئەکات، هەروەها ڕایگەیاند هەریەک لە پێشەنگی ئابوری جیهانی ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا، چین ئابوریەکەیان لە پاشەکشەدایە و ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسە رهەموو جیهان دادەنێت.
کریستالینا جۆرجیڤا، لەبارەی چینەوە ئاماژەی بەوەکرد کە چین وەک دووەم گەورەترین وڵاتی بەهێزی ئابوری لە چەند مانگی سەرەتای ٢٠٢٣ دا ئابوریەکەی بەسەختیەکی زۆردا تێپەڕدەبێت، هەروەها ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر چین، هەموو وڵاتانی جیهان دەبێت، بەتایبەتیش وڵاتانی ئاسیا.
ئابوری چین بەپێی ئەو داتا وئامارانەی کە لەهەفتەکانی کۆتایی مانگی کانونی یەکەم بڵاوکرانەوە، ڕووی لە دابەزین کردووە، بەپێی داتاکانی بەڕێوبەرانی فەرمی کڕین، جموجۆڵی کارگەکانی چین بۆ سێ مانگ لەسەریەک کەمی کرردووە و داهاتەکەی دابەزیوە ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی کۆررۆنا لە چین.
جگە لە کەمبوونەوەی جوموجۆڵە ئابوری وبازرگانیەکانی کارگەکانی چین، هاوکات یەکێک لە هۆکارەکانی دیکە کە کاریگەری لەسەر ئابوری چین داناوە، نزمبونەوەی نرخی خانووبەرەیە.
هەروەها لەبارەی دابەزینی ئەمریکا بەجۆرێکە، کە خواست کەم بۆتەوە لەسەر ئەو کەلوپەلانەی لە وڵاتەکانی دیکەی ئاسیا لەوانەش ڤێتنام وتایلەند وچین درووست دەکرێن، هاوکات یەکێک لە هۆکارەکانی دیکە بەرزبوونەوەی سودی ئەو قەرزانەیە کە وەریدەگرێت و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بازرگانەکان کارەکانیان وکۆمپانیاکانیان فراوان نەکەن.
وەک سەرۆکی سندوقی دراوی جیهانی دەڵیت، پاشەکشەی ئابوری لە وڵاتانی پێشەنگی ئابوری جیهانی، کاریگەری گەورە دادەنێت لەسەر جیهان، یەکێک لەوانەش گەشەنەکردنی وڵاتانی زلهێزە کە وادەکات سەرمایەدارەکان پارەکانیان لە پڕۆژەکان بکێشنەوە وئەمەش کێشە بۆ وڵاتانی هەژار درووست ئەکات کە پارەی کاشیان بەبڕی پێویست نیە.
ئەم لێدوانەی کریستالینا جۆرجیڤا لەکاتێکدایە کە مانگی تشرینی یەکەم، سندوقی دراوی جیهانی رایگەیاند ئابوری جیهان ڕوو لە پاشەکشەیە.
ئابوریاناسان هۆکاری قەیران وپاشەکشەی ئابوری جیهانیان بۆ جەنگی ئۆکرانیا وبەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە چین، بەرزبونەوەی نرخەکان بەهۆی جەنگی ئۆکرانیا، بەرزبونەوەی سودی قەرزەکان گەڕاندەوە.