شازاده‌ی به‌ریتانیا: باوكم و براكه‌م ده‌وێته‌وه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شازادە هاری، کە بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیای بەجێهێشت و لە ئەمریکا نیشتەجێبوو، لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا به‌رله‌وه‌ی کتێبەکەی لە ١٠ی كانوونی دووه‌مدا بڵاوبکرێتەوە، ئاشكرایكرد باوکی، پاشای به‌ریتانیا، چارڵزی سێیەم و برا گەورەکەی، شازادە ویلیه‌می ده‌وێته‌وه.
شازادە هاری لە چاوپێکەوتنێکدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ITV، كه ٨ی كانوونی دووه‌م پەخش دەکرێت، روونكردنه‌وه‌ی لەبارەی بنەماڵەی شاهانە و مه‌رگی دایکی، دیانا و داهاتووی خۆی دا.
له‌و به‌شه كورته‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه، گوته‌كانی شازاده هاری كه ده‌ڵێت "هیچ سازانێكیان نیشان نه‌دا" هه‌یه به‌ڵام دیار نییه به‌م گوته‌یه مه‌به‌ستی كێیه.
هاری گوتی: "باوه‌ڕیان وایه پیشاندانی ئێمه به كه‌سانی خراپ، كارێكی باشتره" و رایگه‌یاند: "خێزانم ده‌وێت، نه‌ك دامه‌زراوه".
له‌میانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا شازاده هاری ده‌ڵێت: "باوكم ده‌وێته‌وه، برا گه‌وره‌كه‌مم ده‌وێته‌وه".
- "بێدەنگی خیانەتە"
هەروەها چاوپێکەوتنەکەی شازادە هاری لەگەڵ کەناڵی CBS، ٨ی كانوونی دووه‌م پەخش دەکرێت.
به‌شێكی كورت لەو چاوپێکەوتنەش بڵاوکرایه‌وه. كه تیایدا شازادە هاری باس كه‌وه ده‌كات میدیا چیرۆکی لە دژی ئەوان هۆنیوه‌ته‌وه و ئاماژەی بەوەدا کە کۆشکی به‌کینگهام بەرگریی له خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی، مێگان ماركڵ نەکردووه به‌ر له‌وه‌ی دەست لەكاره‌كانیان له‌نێو بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌دا بكێشنه‌وه.
هاری راشیگه‌یاند: "درووشمی خێزانه‌كه بریتییه له 'هه‌رگیز گازنده مه‌كه، هه‌رگیز روونكردنه‌وه مه‌ده' به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها درووشمه. كاتێك له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوودا (له كۆشكی به‌كینبهامه‌وه) ده‌گوترێت كه 'ناتوانین روونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌ین بۆ پارێزگارییكردن له تۆ'، كاتێك ئه‌مه بۆ ئه‌ندامانی دیكه‌ی خێزانه‌كه ده‌كه‌یت، ده‌گاته خاڵێكی ئه‌وتۆ كه بێدەنگی خیانەتە".
هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی گوته‌كانی شازده هاری له‌لایه‌ن كۆشكی به‌كینگهامه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
- چاوپێكه‌وتنه‌كانی شازاده هاری به‌ر له كتێبه‌كه‌ی بڵاوده‌كرێته‌وه
هه‌ردوو چاوپێكه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ شازاده هاری به‌ر له دوو رۆژ له بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانی كه بڕیاره رۆژی ١٠ی كانوونی دووه‌م بكه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه، بڵاوده‌كرێنه‌وه.
كتێبه‌كه ناوی "Spare"ه و به ١٥ زمان بڵاوده‌كرێته‌وه، هاوكات كتێبێكی ده‌نگی ده‌بێت كه شازاده هاری به ده‌نگی خۆی ده‌یخوێنێته‌وه.
شازاده هاری كوڕی بچووكی پاشای به‌ریتانیا، چارلزی سێیه‌م و شازاده‌ی وێڵز، دیانایه كه له رووداوێكی هاتوچۆدا له ساڵی ١٩٩٧ له پاریس گیانی له‌ده‌ستدا.
چارلز و دیانا لە ساڵی ١٩٩٦ جیابوونه‌وه. كاتێك دیانا گیانی له‌ده‌ستدا، ویلیه‌م ته‌مه‌نی ١٥ ساڵان و هاری ته‌مه‌نی ١٢ ساڵان بوو.