ئەمریکا بۆ ئیسرائیل: زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران راگیراوە

ئیسرائیل: دژایەتیی هەرجۆرە هەوڵێک دەکەین بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران

ئەنتۆنی بلینکن ، ئێلای کوهێن

2 ساڵ لەمەوپێش



ئەمریکا رایگەیاند زیندوکردنەوەی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران راگیراوە و ئیسرائیلیش جەخت لەوە دەکاتەوە دژایەتیی هەر جۆرە رێککەوتنێکی ئەتۆمیی لەگەڵ تاران دەکات.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئێلای کوهێن، وەزیری دەرەوەی حکومەتی نوێی ئێسرائیل رایگەیاند؛ واشنتۆن چالاککردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ تاران راگرتوە.

بلینکن جەختی لەوە کردوەتەوە ئەمریکا پابەندە با پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا و هاوکات بەهۆی هەڵسوکەوت و مامەڵەی توندی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ خۆپیشاندەرانی وڵاتەکە واشنتۆن زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ تاران راگرتوە.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل کە چەند رۆژێکە دەستبەکار بوە رایگەیاند؛ وڵاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دژایەتیی هەرجۆرە رێککەوتنێکی ئەتۆمیی و هەوڵدان بۆ چالاککردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی 5+1 دەکات کە لە ساڵی 2015 واژۆ کراوە.

تا ئێستا جگە لە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هەر یەکە لە بێنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیران و یۆاڤ گاڵانت، وەزیریی بەرگریی وڵاتەکە جەختیان لەوە کردوەتەوە کە بەرەنگاری بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەبنەوە و کاری سەرەکیی حکومەتی نوێی تەلئەبیب دژایەتیی تاران دەبێت لە ناوچەکەدا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار