یەکەم کەشتی هەڵگری گازی سروشتی لە ئەمریکاوە گەشتە ئەڵمانیا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ سێشەممە یەکەم کەشتی هەڵگری گازی سروشتی لە ئەمریکاوە گەیشتە ئەڵمانیا، وەک جێگرەوەی بەشێکی ئەو گازەی لە ڕوسیاوە دەگەشتە ئەو وڵاتە.
کەشتی ماریا ئینێرجی ئەمڕۆ گەیشتە بەندەری دەریای باکوور لە ویلهێلمشاڤن، لەو تێرمیناڵەی کە مانگی ڕابردوو لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا ئۆلاف سکۆلزەوە کرایەوە.
ئەڵمانیا لە ئێستادا لە هەوڵی دۆزینەوەی جێگرەوەیەکە بۆئەو گازەی ڕووسیا بۆی دابین دەکرد پێش دەستپێکردنی جەنگی ئۆکرانیا هاوکات ئەو تێرمیناڵەی ویلهێلمشاڤن یەکێکە لە چەند تێرمینالێکی لەو جۆرە کە دانراوە بۆ یارمەتیدانی کەمبوونی وزە.
لە هەمانکاتدا بۆ سەرکەوتن بەسەر قەیرانی کەمی وزە لەو وڵاتە ئەڵمانیا بە شێوەیەکی کاتی وێستگەکانی خەڵوز و ژیانی سێ وێستگەی هێزی ناوەکی درێژکردەوە تا ناوەڕاستی مانگی نیسان.
ئەمەشلەکاتێکدایە ڕێکخراوەکانی ژینگەی ئەو وڵاتە وتیان کە پلانیان داناوە بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە گەیشتنی ماریا ئینێرجی، گفتووگۆی ئەوە دەکەن کە نابێت ئەڵمانیا سووتەمەنی هاوردە بکات وپێویستە وێستگەکانی خەڵوز دابخرێن.