دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا دەرمانێکی نوێی بۆ ئایدز پەسەندکرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەزگای خواردن ودەرمانی ئەمریکا، دەرمانێکی نوێ پەسەند کرد کە تایبەتە بەونەخۆشانەی دەرمانەکانی دیکەی ئایدز کاریگەری لەسەر جەستەیان نەماوە.
سەنلێنکا ئەو دەرمانەیە کە لەلایەن کۆمپانیایایەکی ئەمریکی بەرهەمهێنراوە و دەبێتە هۆی ئەوەی کە وەرگرەکانی ڤایرۆسەکە لەسەر لەشی مرۆڤ لەگەڵ پڕۆتینی ڤایرۆسەکە یەک نەگرن، ئەم دەرمانە سەربەگروپی دەرمانی دژە ڤایرۆسەکانە.
بەپێی ڕاگەێندراوی دەزگای خواردن و دەرمانی ئەمریکا، دەرمانەکە نابێت وەک چارەسەری سەرەتای یان بۆ ڕێگری کردن لەتووشبوون بە ئایدز بدرێت بەنەخۆش، هەروەها پێویستە بە وریای لەگەڵ دەرمانەکانی دیکەی دژە ڤایرۆس وئایدز بەکاربهینرێت.
هاوکات لەبارەی شێوازی دەرمانەکەوە، پزیشکان ودەزگای خواردن ودەرمانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەداوە، دەرمانەکە لەشێوەی حەب و دەرزی ژێر پێست بەردەست ئەبێت.
پسۆڕێکی نەخۆشیە گوازراوەکان لەبارەی کاریگەری دەرمانەکەوە ئاشکرایکرد، ئەو دەرمانە تایبەت بۆ ئەو نەخۆشانە بەکاردێنین کە جەستەیان بەرگری دژی دەرمانەکانی دیکەی دژی ئایدز پەیداکردووە، هەروەها وتی پێویستە بەتەواوی لەوە دڵنیابین کە دەرمانەکانی دیکە کاریگەریان لەسەر نەخۆشەکە نەماوە.