كوڕەكەی خالیدی خولە سور دەستگیركرا

وردەكاری زیاتر لەسەر تەقەكردنەكەی ئەمشەوی سەهۆڵەكەی سلێمانی

7 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ئەمشەو كاتژمێر 10 دوای ئەوەی یەكێك لە كوڕەكانی خالیدی خولە سور، رەتیكردووەتەوە مۆڵەتی شۆفێری بە پۆلیسی هاتووچۆ بدات، شەڕە تەقە لەنێوان هەردوولادا روویداوە، دوای هەڵهاتنی ئێستا دەستگیر كراوە.


یەكێك لە شایەد حاڵەكان لە سەهۆڵەكە بە هاوڵاتی راگەیاند "ئەمشەو كاتژمێر 10 كارمەندانی پۆلیسی هاتووچۆ دوای مۆڵەتی شۆفێرییان لە زانای  خالیدی خولە سور كردووە، بەڵام ئەو رەتیكردوەتەوە مۆڵەتیان پێبدات ، دواتر هێزەكانی پۆلیسی هاتوچۆ، پۆلیسی سلێمانییان ئاگادار كردەوەو دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا گرت "

 

وتیشی " دواتر شەڕە تەقە لە نێوان كوڕەكەی خالیدی  خولە سور و هێزەكانی پۆلیس دا روویداو زانا توانی لەدەست هێزەكانی پۆلیس هەڵبێت و ئۆتۆمبێلەكەشی لە شوێنی رووداوەكە بەحێهێشتووە"

 

بەپێی زانیارییەكانی  ئەو شایەدحاڵەی هاوڵاتی " زانای خولە سور لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشەوە دەستگیركراوە، هاوكات هێزێكی زۆری عەشرەتی غەوارەش لەلای ماڵی خالیدی خولە سور كۆبوونەتەوە"


جەختیلەوەشكردەوە" لە ئێستا دا لە سەهۆڵەكە هێزێكی زۆری جل رەشەكان ئەو ناوەیان گرتووەو بڵاوەیان پێكراوە"
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار