بافڵ تاڵەبانی: لەبەغداوە وتیان با موچەی سلێمانی بدەین وتمان نامانەوێت

4 كاتژمێر لەمەوپێش



بافڵ تاڵەبانی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی یەكێتیدا لە كۆیە، وتى: لە بەغدادەوە وتیان با ئێمە راستەوخۆ معاشی سلێمانی بدەین، وەڵامی ئێمە ئەوە بوو نامانەوێت. 

لە میانی کەرنەڤاڵی جەماوەریی لیستی (222)ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری کۆیە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا بە ڕوونی مەرج و ستراتیژی حیزبەکەی بۆ قۆناغی داهاتوو خستەڕوو، چ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و چ لە بەغداد.

سەرۆکی یەکێتی جەختی کردەوە کە بەشدارییان لە هیچ کابینەیەکدا نابێت کە جیاوازی لەنێوان شار و ناوچەکانی کوردستاندا بکات و ڕایگەیاند: "ناچینە ناو حکومەتێک تا نەزانین هەموو شارەکان وەک یەک سەیردەکرێت و خزمەت دەکرێت." ناوبراو بە تایبەتی ئاماژەی بە کۆیە کرد و وتی: "ناچینە حکومەتێک خزمەتی کۆیە نەکات." لە بەرامبەردا، ئەگەر بەشداری بکەن، بەڵێنی دا: "بەڵێن دەدەین جیاوازی نەکەین و بۆ هەموو کوردستان خەبات بکەین."

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کرد کە سیاسەتی یەکێتی لە بەغداد لەسەر بنەمای دیالۆگ و بەدەستهێنانی مافەکانە، نەک هەڕەشە. وتیشی: "بە هەڕەشەکردن لە بەغداد کێشەکان چارەسەر ناکرێت." ناوبراو زانیارییەکی گرنگی ئاشکرا کرد سەبارەت بە هەوڵێک بۆ دابەشکردنی هەرێم و ڕایگەیاند: "لە بەغدادەوە پێیان گوتین مووچەی سلێمانی ڕاستەوخۆ دەدەین، بەڵام ڕەتمان کردەوە." ئامانجی سەرەکییان لە بەغداد ڕوون کردەوە: "شەڕی مووچە و ئاو و کارەبا لە بەغداد دەکەین" و "بەربژێرەکانمان پێشمەرگەی خەڵکی کوردستانن لە بەغداد."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار