لە پەرلەمانی سەنیگال، دوو پەرلەمانتاری پیاو هێرش دەکەنە سەر ژنە پەرلەمانتاریکی دووگیان و ٦ مانگ زیندانی ئەکرێن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەناو پەرلەمانی سەنیگال، دوو پەرلەمانتاری پیاوی سەر بە ئۆپۆزسیۆن لەکاتی گفتوگۆکردن لەسەر یاسای بودجە، هێرشیان کردە سەر ژنە پەرلەمانتاریکی دووگیان و بەهۆیەوە ٦ مانگ سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنرا. سەرەڕای زیندانیکردن، دادوەر بڕیاریدا مامادۆ نیانگ و ماساتا سامب پێنج ملیۆن فرانکی سی ئێف ئەی (٨١٠٠ دۆلار؛ ٦٧٥٠ پاوەند) وەک قەرەبوو بدەنەوە بەو ژنە پەرلەمانتارە.

ڕووداوەکە لەڕێگای گرتە ڤیدیۆیەکەوە بڵاوکرایەوە ودەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوادا هات، تێیدا ئیمی ندیای ئەو ژنە پەرلەمانتاررەی کە لەلایەن دوو پەرلەمانتاری ئۆپۆزسیۆنەوە لێی دەدرێت، سەرەتا دوای ئەوەی یەکەم جار هێرش دەکەنە سەری کورسیەک هەڵدەدات وپارێزگاری لەخۆی دەکات، دواتر وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، پەرلەمانتارەکەی دیکە بەشەق لەناو سکی دەدات و ئیمی ندیای بێهۆش دەبێت ودەگەێندرێتە نەخۆشخانە.

بەپێی زانیاریەکان، ئەو دوو پەرلەمانتارەی ئۆپۆزسیۆن بەهۆی وتەکانی ژنە پەرلەمانتارەکەوە کە وەک دەڵێن هێرش بووە بۆسەر کەسایەتیەکی ئاینی ئۆپۆزسیۆن، ئەو هێرشەیان کردۆتە سەری؛ ئیمی ندیای ئەندامی هاوپەیمانی دەسەڵاتداری بێنۆ بۆک یاکارە، دوابەدوای ڕووداوەکەش مەترسی لەدەستدانی کۆرپەکەی هەبووە وئەوەش کاردانەوە ومشتومڕی توندی ڕێکخراوەکانی مافی ژنانی لێکەوتۆتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە لەدوای ئەوەی لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠٢٢ حکومەتی سەنیگال زۆرینەی دەنگەکانی لە هەڵبژاردنی یاسادانان لەدەستدا، گرژیەکان بەردەوامن لەناو پەرلەمانی ئەو وڵاتە..

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار