وەزارەتی بەرگریی رووسیا کوژرانی 89 سەربازی لە هێرشێکی ئۆکرانیادا بۆ بەکارهێنانی مۆبایل گەراندەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی بەرگریی رووسیا کوژرانی 89 سەربازی لە هێرشە مووشەکییەکەی سەرەتای ئەم هەفتەیە بۆ سەر ناوچەی دۆنباس لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا دەخاتە ئەستۆی بەکارهێنانی مۆبایل لەلایەن سەربازەکانییەوە.
جەنەراڵ سێرگی سێڤریۆکۆڤ لە لێدوانێکی درەنگانی ڕۆژی سێشەممەدا ڕایگەیاند،رونە کە هۆکاری سەرەکی ئەوەی ڕویدا بهكارهێنانی مۆبایل بوه لەلایەن سهربازانهكانهوه لە ناوچەیەک کە لە مەودای تەقەی چەکی دوژمندایە، ئهوهش رێگهی به هێزهكانی ئۆكرانیادا كه شوێنی سەربازەکان دهستنیشان بكات و بیانكاته ئامانج.
سیڤریۆکۆڤ وتیشی، سوپای ڕووسیا ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتە بەر بۆ "ڕێگریکردن لە رووداوی تراژیدیی هاوشێوە لە داهاتوودا" و بەڵێنی دا کە کەسانی بەرپرس لە هێرشەکە سزا بدەن
هەروەها ، رووسیا لێکۆڵینەوەیەکی فەرمی لە کوژرانی 89 سەربازەکەی دەستپێکردووە، بەڵام وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکە دەڵێت، سەرەداوەکان ئەوە دەردەخەن کە هۆکاری ئەوەی لایەنی بەرامبەر توانیویەتی ئەو شوێنە بکاتە ئامانج، بەکارهێنانی مۆبایل بووە.
وەزارەتی بەرگی ڕوسیا ڕاشیگەیاند، لە بەرامبەردا هێرشی ئاسمانییان کردوەتە سەر ناوەندێکی ماتێرێل لە نزیک وێستگەی شەمەندەفەری دروژکیڤکا لە دۆنێتسک و تا 200 سەربازی ئۆکرانیا کوژراون و چوار ئامێری هەڵگری موشهكی هیمارسی ئهمریكی و زیاتر لە 800 موشەکی دیكه لەناوبراون.
هاوکات هێرشهكهی ئۆكرانیا دوای نیوەشەوی سەری ساڵ ئهنجامدرا لە قوتابخانەیەک لە شاری ماکیڤکا كه كراوهته سەربازگە، ئهوهش ناسیۆنالیستەکانی ڕوسیا و بەشێک لە یاسادانەرانی توڕە کرد.
لە هێرشەکەدا هێزەکانی ئۆکرانیا شەش مووشەکیان لە سیستەمی هەمەجۆری هەڵدانی هیمەرس کە ئەمەریکییە نا بە " ناوچەی ماکیڤکا" کە سەربازەکانی ڕوسیای تێدا جێگیر بوون ولە ئەنجامدا هێزەکانی ڕوسیا توانییان دوو مووشەکیان بخەنە خوارەوە بەڵام چواریان لە بیناکەیان داو بووە هۆی داڕمانی پێکهاتەکە.