ئێران بە هۆی کاریکاتێری خامنەیی هەڕەشە لە فەڕەنسا دەکات

ئێران: پاریس پێی لە بەڕەکەی خۆی زیاتر راکێشاوە

کاریکاتێری خامنەیی لە چاری ئێبدۆ

2 ساڵ لەمەوپێش



ئێران لە بەرامبەر کاریکەتێرەکانی بڵاوکراوەیەکی فەڕەنسا رایگەیاند؛ بێرێزیی بە رێبەر و مەرجەعی کۆماری ئیسلام قبوڵ ناکەن و وەڵامی توند و گونجاویان بۆ پاریس دەبێت.

حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند؛ بڵاوکردنەوەی کاریکاتێری عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و لێوەگەڕ(مەرجەعیەتی) شیعەی وڵاتەکە لە گۆڤاری چارلی ئێبدۆ بێرێزییەکی ئاشکرایە و تاران وەڵامی بۆ ئەو کارە دەبێت.

ئەمیرعەبوڵڵاهیان وتویەتی: شێوازی ئەو کاریکاتێرانە دورە لە رەوشت و رێگە نادەن فەڕەنسا پێی لە بەڕەکەی خۆی زیاتر راکێشێت چونکە ئەوان رێگایەکی هەڵەیان هەڵبژاردوە و پێشتریش ئەو گۆڤارە لە لایەن ئێرانەوە سزا دراوە.

بڵاوکراوەی چارلی ئێبدۆ بە ناونیشانی (ئاخوندەکان دورکەونەوە) ژمارەیەک کاریکاتێری خامنەیی و دەسەڵاتی ئاخوندەکانی ئێرانی بڵاو کردوەتەوە و ئەوەش کاردانەوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لێکەوتوەتەوە.

هەڕەشەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە فەڕەنسا لە کاتێکدایە بڵاوکراوەی چاری ئێبدۆ سەر بە حکومەتی فەڕەنسا نییە بە بڵاوکراوەیەکی رەخنەگر لە حکومەتی وڵاتەکە لەقەڵەم دەدرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار