ئەمریکا: ئێران بوەتە ئاڵۆزترین ئاستەنگ بۆ واشنتۆن و ناوچەکە
ئەمریکا: سەرنجەمان لەسەر پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکانی ئێرانە
2 ساڵ لەمەوپێش
ئەمریکا رایگەیاند؛ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێک لە ئاڵۆزترین ئاستەنگەکانی واشنتۆن و بەرنامە ئەتۆمییەکەشی کێشەیە بۆ ناوچەکە و جیهان.
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ بەرنامەی ئەتۆمیی جموجۆڵەکانی ئێران لە ناوچەکەدا بە بەردەوامی ئاستەنگ و کێشە بوە بۆ واشنتۆن.
پرایس ئاماژەی بەوە کردوە؛ کێشە و ئاستەنگەکانی روبەڕوبونەوە لەگەڵ ئێران لە ساڵانی رابردوشدا بۆ ئەمریکا کێشە بوە بەڵام واشنتۆن لە ئێستادا هەوڵەکانی بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ تاران راگرتوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردوەتەوە کە لە ئێستادا هەمو سەرنجی وڵاتەکەی لەسەر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئێران و پشتیوانیی لێدەکات.
لێدوانەکەی نێد پرایس دوای ئەوە دێت کە تێد کروز و جەیمس ریش دو سیناتۆری کۆماری لە ئەنجومەنی پیران لە ئەمریکا رایانگەیاند؛ ئێران گەورەترین ئاستەنگ و کێشەیە بۆ ئاسایشی ئەمریکا.