کۆمپانیای ئەمازۆنی ئەمریکی 18 هەزار کارمەند لە کارەکانیان دووردەخەنەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمپانیای ئەمازۆنی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی رێکارەکانی رووبەرووبوونەوەی ناجێگری ئابووری کۆمپانیاکە 18 هەزار کارمەند لە کارەکانیان دووردەخەنەوە.

ئاندی جاسی، بەڕێوبەری جێبەجێکار لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، "ئەم ڕێکارە تەنها لە سەدا ٦ ی کارمەندانی کۆمپانیاکە دەگرێتە چونکە نزیکەی ٣٠٠٠٠٠ کەس لەو کۆمپانیایەدا کار دەکەن" .

وتیشی"هەست بەوەدەکەن دوورخستنەوەی ئەو کارمەندانە قورسە و کاریگەری زۆری لەسەریان دەبێت، بەڵام ئەو بڕیارەیان لەناچاریدا دەرکردووە و هەوڵدەدەن ئەو کارمەندانەی دوور دەخرێنەوە بەپێدانی چەند موچەیەک قەرەبوویان بکەنەوە."

باسی لەوەشکرد، زۆربەی ئەو کەسانەی لە کارەکانیان لادەبرێن لە ئەوروپاوە دەبێت هەروەها لە ١٨ ئەم مانگەوە ڕێکارەکان دەستپێدەکەین".

جێگەیباسە، ئەمازۆن لەگەڵ دەستپێکردنی کەرەنتینە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەستی کاری خۆی بۆ دوو ئەوەندە زیاد کرد بەهۆی ئەو داواکارییە زۆرانەی گەیاندن بەتایبەت لە سەرەتای ٢٠٢٠وە.

گروپەکە نزیکەی ١.٥ ملیۆن فەرمانبەری لەسەرتاساری جیهاندا هەبوو جگە لەو کەسانەی بە گرێبەستی کاتی لە کاتی زۆربونی داواکارییەکاندا وەردەگیران.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار