ڕوسیا ئەو زیندانییانە ئازاد دەکات کە بۆ ماوەی شەش مانگ شەڕیان بۆ دەکات بەرامبەر ئۆکرانیا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی گروپی واگنەری ڕوسی  لەڤیدیۆیەکدا ڕایگەیاند کە یەکەم دەستە لەو زیندانیە ڕووسیانەی  کە بڕیاری لیبوردنیان بۆ دەرچوو بەهۆی شەرکردنیان بۆ ڕوسیا  لەبەرامبەر ئۆکرانیا ئازاد کران.  

لە ڤیدیۆیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی ریا نۆڤستی ڕووسیا بڵاوی کردووەتەوە، یڤگنی پریگۆژین دەبینرێت کە بە کۆمەڵێک پیاو دەڵێت: "تۆ لە ڕێگەی گرێبەستەکەتەوە کارت کردووە. تۆ بە شکۆدارییەوە کارت کرد."

پریگۆژین دەڵێت "دەبێت بە ڕێزەوە لە لایەن کۆمەڵگاوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت" پاش تەواوکردنی گرێبەستە شەش مانگییەکەیان لە ئۆکرانیا.

لە ڤیدیۆکەدا بە پیاوەکان دەشڵێت،"زۆر مەخۆنەوە، دەرمان بەکار مەهێنن، دەستدرێژی مەکەنە سەر ژنان".

گروپی واگنەر کە بۆهێزە چەکدارەکانی ڕوسیاوە کار دەکەن، لە لیبیا و سوریا و ئەفریقای ناوەڕاست و مالی و هەروەها لە ئۆکرانیا شەڕیان کردووە.

ئەم ڤیدیۆیە دوای ئەوە بڵاوکرایەوە کە ڕوسیا ڕەخنەی لێگیرا لەلایەن زامبیا دوای ئەوەی خوێندکارێکی زامبیا کە لە ڕوسیا زیندانیکرابوو لە بەرەی پێشەوەی جەنگدا لەگەڵ  ئۆکرانیا کوژرا ،بۆ ئەوەی بتوانێت لە ڕێگەی ئەو گرێبەستەوە ئازاد بکرێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار