ئەمریکا ڤاکسینێکی بۆ هەنگەکان بەرهەمهێنا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی کشتووکاڵی ئەمریکا لەم هەفتەیەدا ڤاکسینێکی پەسەند کرد بۆ هەنگەکان ڕێگری لەنەخۆشیەکی بەکتریای دەکات کە تووشی کرۆمەکەی هەنگەکان دەبێت و لەناویان دەبات.
ڤاکسینەکەی لەژێر سەرپەرشتی کۆپانیایەکی بایۆتەکنۆلۆژی کە ڤاکسینەکەی بەرهەمهێناوە پەسەندی کردووە، ڤاکسینەکە دەکرێتە ناو دەردراوێکی تایبەتەوە کە شاژنەکە دەری ئەدات وکرۆمەکەکان دەیخۆن، بەمەش ڕێگری دەکات لەوەی کە هەنگەکان توشی نەخۆشی ناسراو بە " فۆڵبرۆدی ئەمریکی" ببن، کە نەخۆسیەکی بەکتریاییە و دەبێتە هۆی لەناوجوونی تەواوی شانەکە وبۆ لەناوبردنی پێویستی بە سوتاندنی تەواوی شانە هەنگوینەکەیە.
ئانێت کڵایزەر، بەڕێوبەری جێبەجێکاری تەندرووستی ئاژەڵانە، لەبارەی ڤاکسینەکەوە ئاماژەی بەوەکرد، ڤاکسینەکە دەبێتە هەنگاوێکی باش بۆ پاراستنی هەنگەکان.
ڕێکخراوی خۆراک وکشتوکاڵی ئەمریکا باس لەوە دەکات، نەخۆشی " فۆڵبۆردی ئەمریکی"، نەخۆشیەکانی دیکەی پەیوەست بە وردە زیندەوەرەکانی وەک مشەخۆرەکان و بەکتریاکان هۆکاری زۆرێک لەلەناوچونەکانی هەنگەکانن، هەروەها هەندێک جار ئەو هەنگانەی بە هەنگە کارکەرەکان ناسراون شاژنەکە و شانەکە جێدەهێڵن بەمەش شانەکە لەناو دەچێت، بۆیە ئەم ڤاکسینە لەپێناو کۆنتڕۆڵکردنی ئەو نەخۆشیەیە لەناو هەنگەکاندا.
هەنگەکان ڕۆڵێكی گرنگیان هەیە لە بڵاوکردنەوەی تۆووەکانی رووەکدا، هاوکات لەگەڵ باڵندە و شەمشەمەکوێرەشدا گرنگیەکی زۆریان هەیە لەبواری کشتوکاڵیدا، بەگوێرەی ڕێکخراوی خۆراک وکشتوکاڵی ئەمریکا دەڵێت بەرپرسیارن لە یەک لەسەر سێی بەروبومی دانەوێڵەی جیهان.
هاوکات ڕێکخراوی خۆراک وکشتوکاڵی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، لە ساڵانی ٢٠٠٦ بەدواوە بەنزیکەیی ڕێژەی هەنگەکان کەمبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە.