شازادەی بەریتانیا لە کتێبێکدا چەندین نهێنی ژیانی خۆی ئاشکرا دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەکارهێنانی کۆکاین، پەیوەندیی "ئابڕووبەرانە" و کوشتنی خەڵکی لە ئەفغانستان و چەندین پرسی مشتومڕهێنی دیکە بابەتی سەرەکیی کتێبێکی بیرەوەریی شازادەی بەریتانیان کە دەگوترێت "بە هەڵە" بڵاوکراوەتەوە. 

لە کتێبێکدا بەناوی سپێر کە بریارە رۆژی سێشەممە بەفەرمی بڵاوبێتەوە وەشانە ئیسپانییەکەی "بە هەڵە" فرۆشراوە و چەندین نهێنی تایبەت بە شازادە بەریتانییەکە لەخۆدەگرێت، چەند کۆپییەکی دەست میدیاکان کەوتن و ناوەڕۆکەکەی بڵاوکرایەوە. 

بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە میدیا جیهانییەکان بڵاوکراوەتەوە لە کتێبەکەدا باس لە کوشتنی 25 کەس دەکات لەماوەی ئەرکەکەی لە ئەفغانستان وچەند بابەتێکی دیکەی مشتومڕهێنەر باسکراون؛ وەکو بەکارهێنانی کۆکاین لە تەمەنی هەرزەکاریدا، یەکەم پەیوەندیی "ئابڕووبەرانەی" سێکسی لەگەڵ کەسێکی لەخۆی گەورەتر لە حەوشەیەکی پشتەوەی مەیخانەیەک.

لە کتێبەکەیدا شازادە هاری باس لەوە دەکات، ئەو کاتەی لە ساڵی 2012-2013 لە ئەفغانستان بووە، فڕۆکەوانی هێلیکۆپتەری ئەپاچی بووە و دان بەوەدا دەنێت کە 25 "چەکداری" کوشتووە و دەڵێت وەک ئەوەی یاری شەترەنج بکات ئەفغانیەکانی لەسەر بۆردی یارییە سڕیونەتەوە.

ئەم قسانەی شازادە بەریتانیەکە تاڵیبانی تووڕەکردووە وئه‌نه‌س حه‌قانی یاریده‌ده‌ری باڵای وه‌زیری ناوخۆی ئه‌فغانستان له‌ تویتێكدا نوسیویه‌تی، "به‌ڕێز هاری، ئه‌و 25 سه‌ربازه‌ی تایڵیبان كه‌ تۆ له‌ ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازیتدا كوشتوتن ئاژه‌ڵی مه‌ترسیدار و كوشنده‌ نه‌بون، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ مرۆڤ بون".

هه‌روه‌ها، بیلال كه‌ریمی جێگری وته‌بێژی میرنشینی ئیسلامی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی شازاده‌ هاری له‌باره‌یه‌وه‌ وتویه‌تی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یە كه‌ گشت داگیركارێك رابردویه‌كی تاوانكاری هه‌یه‌ و ده‌ستی به‌ كوشتنی كه‌سانی ئه‌و شوێنه‌ سوره‌ كه‌ ده‌ستی داگیركاره‌یان پێگه‌یاندوه‌".

 لە کتێبەکەدا ئەو شازادەیە باس لە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەکات و دەڵێت،  کە چەند جارێک کۆکاینی بەکارهێناوە ئەو کاتەی هەرزەکار بووە و دەڵێت، ویستوویەتی "هەر شتێک بکات بۆ ئەوەی یاساکان بگۆڕێت".

بابەتە بڵاوکراوەکان ئەوە لەخۆدەگرێت کە چۆن لە ساڵی 2019دا لە شەڕێکی تووند دا سەبارەت بە مێگن مارکڵی هاوسەرەکەی، هاری لەلایەن شازادە ویلیامی برا گەورەیەوە هێرشی جەستەیی کراوەتە سەری دەڵێت کە بریندار بووە، ئەوەش ڕوندەکاتەوە  شەڕەکەی لەگەڵ شازادە ولیام دوای ئەوە هات کە جنێوی بە مێگن داوە و پێیگوتووە "رەزا قوڕس" و "بێ ئەدەب". 

بڵاوبونەوەی ئەم کتێبە و باسی کردنی چەندین بابەتی دیکەی پڕ مشتومڕو نهێنی لە کتێبەکەدا دەتوانێت مەترسی لەسەر ژیانی  زیاتر بکات، بەتایبەتی دوای ئەوەی کە هەر خۆی دوای ئەوەی لە ساڵی 2020 دا لەگەڵ مێگن بەریتانیای جێهێشت و چووە ئەمریکا، ئەو پارێزبەندییەی لەلایەن شانشینی بەریتانیاوە بۆی دابینکرابوو، لێی سەندرایەوە. 

شازادە هاری، ئەندامێکی خێزانی شاهانەی بەریتانیا 10 ساڵ خزمەتی سەربازی هەیە و پلەی کاپتنە لە سوپای وڵاتەکەی و دووجار بە ئەرکی سەربازی چووەتە ئەفغانستان ولە ئێستادا لەگەڵ خێزانەکەی ئەکتەری پێشوو مێگان مارکڵ و مناڵەکانی لە ئەمریکا دەژین.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار