كێڤن مەككارسی بە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا ھەڵبژێردرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کێڤن ماککارسی دوای چەندین ڕۆژ دانوستان و 15خول لە دەنگداندا، بە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا
کێڤن مەککارسی، بەربژێری سەرەکیی پارتی کۆمارییەکانە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، دوای چەندین ڕۆژ دانوستان و 15خول لە دەنگداندا، بە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا
سێ رۆژە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ دیاریکردنی سەرۆکێک کۆدەبێتەوە و هەڵبژاردن دەکات، دوای پانزە خولی دەنگدان کێڤین مەککارسی بەربژێری کۆمارییەکان توانی بە 216دەنگ بەرامبەر 211 دەنگ لە ڕكابەرەكەی حەکیم جێفریی بەربژێری دیموکراتەکان بباتەوە.
کێڤن ماکارثی لە یەکەم وتاردا وەک سەرۆكی ئەنجومەنەكە بە هاوپیشەکانی گوت: "ئێستا ئیشە قورسەکان دەست پێ دەکات."
جێگەیباسە ئەمە درێژترین پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بوو لە 164ساڵی مێژویدا.