سەرەڕای ئاگربەستەکەی پوتین، ڕووسیا بەردەوامە لەهێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانیا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەهێرشێکی ئاسمانی ڕووسیادا بۆسەر ئۆکرانیا، کارمەندیکی فریاگوزاری کوژرا و٤ کەسی دیکەس بریندار بوون.
لەبەرامبەردا وەزارەتی بەرگری ڕووسیا جەختی کردەوە کە لەهەموو بەرەکانی جەنگ و بەهەموو جۆرێک جەنگ لەماوەی ئاگربەستەکەدا ڕاگیراوە وهێزەکانیان تەنها لەکاتێکدا تەقەیان کردووە کە بەرپەرچی هێرشەکانی ئۆکرانیایان داوەتەوە.
سەرەڕایی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن کۆشکی کریملینەوە، دوابەدوای ئاگربەستەکە لە ئاسمانی ئۆکرانیادا دووبارە زەنگی ئاگاداری جەنگ لێدرایەوە وپارێزگاری خێرسۆن ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشیکی ئاسمانی ڕووسیاوە بۆسەر خێرسۆن کارمەندێکی فریاگزاری کوژرا و ٤ کەسی دیکەس برینداربوون.
هاوکات جگە لە هێرشەکانی سەر خێرسۆن، بەرپرسانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاند کە هێرشی بەردەوام بۆسەر شاری کراماتۆرسکی ڕۆژهەڵاتیش کەوتۆتە بەردەوامە و زیاتر لە دەیان باڵەخانە بەوهۆیەوە زیانیان بەرکەوتووە.
هاوکات بەرپرسی ناوچەی لوهانسک سێرهی هایدای ڕایگەیاند ئاگربەستەکەی ڕووسیا درۆ و تەڵەیە، هەروەها داوای لە خەڵک کرد کە بەشداری لە جەژنەکانی کریسمس لە کێساکانی ئۆرسۆدۆکس نەکەن چونکە ئەگەری هێرشی زۆر هەیە.
ئەم هێرشانەی ڕووسیا لەکاتێکدایە کە بەبۆنەی جەژنی کریسمی ئۆرسۆدۆکسەکانەوە ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی ڕوویسا ٣٦ کاتژمێر ئاگربەستی ڕاگەیاندبوو، بەڵآم هەر زوو سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە ئەوە تەڵەیە و ڕووسیا دەیەوێت لەوڕێگەیەوە پێشڕەویەکانی ئۆکرانیا ڕابگرێت وسەرباز وچەکی زیاتر ئامادە بکات.