باشوری سۆدان: شەش ڕۆژنامەنوس بەهۆی گرتە ڤیدیۆکەی سەرۆککۆمارەوە دەستگیرکران

سەرۆکی باشوری سودان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕێکخراوەکانی ڕۆژنامەنوسان لە باشوری سۆدان ڕایانگەیاند، شەش ڕۆژنامەنوس دەستگیرکران  بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ئەو گرتەڤیدیۆیەی کە تێیدا سەلڤا کییر، سەرۆکی باشوری سۆدان میز دەکا بەخۆیدا لە بۆنەیەکدا.

سەرۆکی سەندیکای رۆژنامەنوسان لەوبارەیەوە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە پشتڕاست نەکراوەتەوە وگومان هەیە کە ئەو ڕۆژنامەنوسانەی دەستگیرکراون لەوکارەوە تێوەگلابن.

هاوکات دەزگای پەخشی باشوری سودانیش رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک ئەو ڤیدیۆیانە پەخش نەکراون، ئەو جۆرە دەستگیرکردنانە بەجۆریکن کە هەرکاتێک بەرپرسەکان پەخشەکان بە نەگونجاو بزانن پەنا بۆ دەستگیرکردن ئەبەن.

کۆمیتەی داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، داوای ئازادکردنی بێ مەرجی ڕۆژنامەنوسەکانی کرد.

دەستگیکردنی ئەم ڕۆژنامەنوسانە بۆ بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک دەگەڕێتەوە کە لەمانگی کانوونی دووەمدا لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبۆیەوە، لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا سەرۆک کۆمار لەکاتی وتنی سرودی نیشتیمانیدا میز دەکات بەخۆیدا؛ ئەمەش لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوکرایەوە.

سەلڤا کییر، لە ساڵی ٢٠١١ وەک یەکەم سەرۆکی باشوری سۆدان دەستبەکاربوو، لەگەڵ ئەوەشدا لەو کاتەوە وڵاتەکە بە قەیرانێکی زۆری سیاسی و ئابوری وکارەساتی سرووشتیدا تێپەڕیووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار