لە ئەمریکا ڕۆبۆتێک دەبێتە ڕاوێژکاری یاسا لە دادگا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست بڵاوکراوەتەوە کە مانگی داهاتوو ڕۆبۆتیک لە دادگا وەک ڕاویژکاری یاسایی تۆمەتبارێک دەستبەکاردەبیت و ڕێنمایی دەکات کە لەکاتی دادگاییەکەیدا چی بڵێت.

ماڵپەڕی نیو ساینتیست ماڵپەڕێکی زانستی و تەکنەلۆژیایە، بڵاویکردووەتەوە، تۆمەتبار تەنها ئەو شتانە دەڵێت کە ڕۆبۆتۆکە پێی وتووە، دۆسیەکەش کە ڕۆبۆتۆەکە کاری لەسەردەکات دۆسیەی تۆمەتبارێکە لەسەر کێشەی پسوڵەی هاتووچۆ.

ڕۆبۆتەکە بەجۆرێک کار دەکات کە گوێ لەهەموو وتەکانی تۆمەتبارەکە دەگرێت و دواتر لێکدانەوەیان بۆ ئەکات وڕێنمایی دەدات بە کەسی سکاڵاکار.

ڕۆبۆتەکە درووستکراوی کۆمپانیای " دوو نۆت پەی"، سەرەڕای ئەوەی دانیشتنەکەی دادگا لەمانگی داهاتوودا ئەنجام ئەدرێت بەڵام هیچ زانیاریەکی لەسەر شوێن وناوی تۆمەتبارەکەش ئاشکرا نەکردووە.

هاوکات جۆشوا براودەر،  دامەزرێنەر وبەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە لەبارەی ڕۆبۆتەکەوە وتی، کاتێکی زۆری پێچوو تاوەکوو رۆبۆتەکە پابەند بێت بە زانیاریەکانەوە، هەروەها لەبارەی دادگاییەکەوە ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەگەر رۆبۆتەکە دۆسیەکە بدۆڕێنێت لە دادگا ئەوا قەرەبووی تۆمەتبارەکە دەکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار