نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵای ئەفغانستان سەبارەت بە قەدەغەی خوێندنی ژنان کۆبونەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕۆژی شەممە، شاندێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی ئەفغانستان کۆبووەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر قەدەغەی ئامادەبوونی ژنان لە زانکۆکان هاوکات مارکوس پۆتزێل یەکەم بەرپرسی نێودەوڵەتیە کە لە مانگی ڕابردووەوە دوای بڵاوکردنەوەی  قەدەغەکردنەکە لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵای ئەفغانستان  کۆبۆتەوە.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان پۆتزێل داوایکرد بەپەلە ئەو قەدەغەکاریانە لاببرێت لەدیداربوونی لەگەڵ نەدیم و گوتی ئەو وڵاتە دەچێتە قۆناغێکی نوێی قەیرانەوە و دەڵێت، " قەدەغەی خوێندنی مێینە و ڕێگریکردن لە کارکردنیان بەتایبەت لە  دەزگا یارمەتییە جیهانییەکان زیان بە هەموو ئەفغانییەکان دەگەیەنێت"

لە وڵامدا وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی ئەفغانستان نەدیم بە پۆتزێلی ڕاگەیاند کە وەزارەتەکە کاردەکات بۆ گەشەپێدان و پێشخستنی ئەفغانییەکان بە ڕەچاوگرتن و پاراستنی بەها ئیسلامی و نەتەوەییەکان "

هەروەها بەرگری لەو قەدەغەکارییە کردووتی" پێویستە ڕێگری بکرێت لە تێکەڵبوونی ڕەگەز لە زانکۆکاندا و چونکە پێیوایە هەندێک بابەتی پێشێلکردنی بنەماکانی ئیسلامین"

وتیشی، "ڕکابەرەکانی ئیسلام ڕەخنە لەجێبەجێکردنی کاروباری ئیسلامی دەگرن و پەروەردەیان وەک مشتو مڕێک بۆ گەیشتن بە "ئامانجە خراپەکانیان" بەکاردەهێنن".

باسی لەوەشکرد: "پێویستە دڵنیابینەوە و لە هەمان کاتدا ئاواتی ئەو ئەفغانیانەی کە قوربانیان داوە بۆدەستبەکاربونی حوکمی ئیسلامی و جێبەجێکردنی یاساکانی شەریعەت لە وڵاتدا جێبەجێ بکەن"

ئەوەشی ڕونکردەوە، "حوکمڕانانی ئەفغانستان داواکارییەکانی هیچ کەسێک قبوڵ ناکەن لەشێوەی فشار دژی پرەنسیپە ئیسلامییەکان."

دوای کۆبونەوەکە پۆتزێل سوپاسی نەدیمی کرد بۆ کاتی خۆی و گوتی "خوێندنی باڵای هەر وڵاتێک کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر بارودۆخی ئابووری ئەو وڵاتە ".

جێگەیباسە، دەسەڵاتدارانی تاڵیبان لە 20ی کانوونی یەکەمدا داوایان لە زانکۆ حکومی و ئەهلییەکان کرد کە دەستبەجێ  خوێندن بۆ ژنان دابخرێت تا ئاگاداری زیاتر ئەمەش ئیدانەکردنی نێودەوڵەتی بەرفراوانی لێکەوتەوە، تەنانەت  لە وڵاتانی زۆرینە موسڵمانیشەوە وەک سعودیە و قەتەر و تورکیا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار