یاریدەدەری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا: له‌م مانگه‌دا ده‌ست به مه‌شق و ڕاهێنان به هێزه سه‌ربازیه‌كانی ئۆكرانیا ده‌كەین
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگەیاند وڵاتەکەی له‌م مانگه‌دا ده‌ست به مه‌شق و ڕاهێنان به هێزه سه‌ربازیه‌كانی ئۆكرانیا ده‌كات به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی سیستمی به‌رگری ئاسمانی "پاتریۆت"، راهێنانه‌كانیش بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك به‌ره‌وام ده‌بن.
لۆرا كوپه‌ر یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا،له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌ستده‌كه‌ین به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌كارهێنانی سیستمی پاتریۆت و هه‌ر ئه‌م مانگه‌ش مه‌شقه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ین ."
وتیشی ،"به‌ڵام ناتوانم واده‌ی دیاریكراو بۆ ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی مه‌شقه‌كان دیاری بكه‌م له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا چه‌ند مانگێكی پێویسته مه‌شق و ڕاهێنان له به‌كارهێنانی سیستمی به‌رگری ئاسمانی (پاتریۆت) پرۆسه‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك درێژه و ناتوانرێت به خێرایی ئه‌نجامبدرێت"
جێگەیباسە، سیستمی به‌رگری ئاسمانی پاتریۆت له پاكێجی داهاتوی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكایه بۆ ئۆكرانیا كه له كۆتایی ساڵی ڕابردودا و له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی بۆ واشنتن راگه‌یه‌ندرا.