راپرسییه‌ك: سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا و 15 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی پۆسته‌كانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ماڵپه‌ڕیthe independent ی بریتانی راپرسییه‌كی له‌سه‌ر دۆخی ئێستای كابینه‌كه‌ی ریشی سه‌ناك، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا ئه‌نجامداوه‌ و به‌پێی ئه‌نجامی راپرسیه‌كه‌، سه‌رۆك وه‌زیران و زیاتر له‌ 15 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی بریتانیا به‌ ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه‌ پۆسته‌كانیان بۆ نوێنه‌رانی پارتی كرێكاران (Labour) له‌ده‌ستده‌ده‌ن.

له‌ راپرسییه‌كه‌دا هاتوه‌، ریشی سه‌ناك سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا، دۆمنیك راب جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ستیڤ باركڵی وه‌زیری ته‌ندروستی, وەزیری دەرەوە جەیمس کلیڤەرلی، وەزیری بەرگری بێن واڵاس، وەزیری بازرگانی گرانت شاپس، سەرۆکی کۆمۆنس پێنی مۆرداونت و وەزیری ژینگە ترێس کۆفی لە هەڵبژاردنی 2024 دا دەکرێت پۆستەکانیان لەدەست بدەن.

باسی لەوەشکردووە، تەنها پێنج وەزیری کابینەکە - جێرمی هەنت، سولێلا بریڤەرمان، مایکڵ گۆڤ، نەدیم زاوەیی و کێمی بادنۆچ- لە دوای هەڵبژاردنی 2024ەوە دەتوانن پارێزگاری لە پۆستەکانیان بکەن.

هاوکات نائۆمی سمس، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای بێست فۆڕ بریتن، كه‌ گروپێكه‌ بانگه‌شه‌ی به‌ها نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و په‌یوه‌ندی نزیكتر له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات، ده‌ڵێت، "كابینه‌كه‌ی سه‌ناك شایه‌نی هیچ شتێكی نیه‌ جگه‌ له‌وه‌ی پێویسته‌ تێكبدرێت".

وتیشی، "به‌ڵام ده‌نگده‌رانی له‌رزۆك ده‌توانن هێشتا ده‌نگیان پێبده‌نه‌وه‌ و به‌بێ هیچ بیركردنه‌وه‌یه‌ك له‌ بارودۆخی ئێستا، جارێكی دیكه‌ له‌ پۆسته‌كانیاندا بیانهێڵنه‌وه‌، بۆیه‌ رابه‌ری پارتی كرێكاران نابێت شته‌كان به‌ ره‌هایی ببینێت  و ناكرێت بیر له‌وه‌ بكاته‌وه‌ به‌ پشتیوانیكردن له‌ برێگزیت پشتیوانی نوێنه‌ره‌كانی خۆی له‌ ده‌ستبكات".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار