هاوڵاتییەکی ئێرانی بەتۆمەتی ئامادەکاریکردن بۆ ئەنجامدانی هێرشی کیمیایی لە ئەڵمانیا دەستبەسەر کرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرپرسانی ڕۆژئاوای ئەڵمانیا دەڵێن پۆلیسی وڵاتەکە هاوڵاتییەکی ئێرانییان دەستگیرکردووە کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت ژەهری کوشندە و سیانید و ڕیسینی دەستکەوتبێت بۆ ئەنجامدانی هێرشێک " کە پاڵنەرەکەی ئیسلامی " بووبێت.

داواکاری گشتیی دوسڵدۆرف لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە گەنجێکی ئێرانیی تەمەن ٣٢ ساڵان کە دانیشتووی شاری کاسترۆپ راوکسێل-ە، بەتۆمەتی دابینکردنی برێک ماددەی کیمیایی لە جۆری ریسین و سیانۆر و ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی کیمیایی، دەستبەسەر کراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئۆپەراسیۆنێک بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە پۆلیس و پسپۆڕانی پەیمانگای رۆبەرت کۆخ (RKI) بۆسەر ناونیشانی گومانلێکراوەکە ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا گۆمانلێکراوە ئێرانییەکە و کەسێک کە لەگەڵیدا بووە دەستبەسەرکران و بردرانە بنکەی پۆلیس بۆ لێپرسینەوە.

بەپێی دەزگاکانی هەواڵگری ناوخۆی ئەڵمانیا، ژمارەی ئەندامان یاخود لایەنگرانی دۆسییە ئیسلامییەکان لە ساڵی 2021 دا لە سەدا 1.5 کەمیکردووە و گەیشتۆتە 28,290 کەس، هۆکاری ئەوەشییان گەڕاندۆتەوە بۆ " دابڕانی سەربازیی " چەکدارانی ڕێکخراوی داعش.

جێگەیباسە لە 19 ی مانگی دوانزەی ساڵی 2016 دا ئانیس ئامری کە پەناخوازێکی تونسی بوو و پەیوەندی بە ئیسلامییە توندڕەوەکانەوە هەبوو، بە بارهەڵگرێکەوە خۆی کرد بە قەرەباڵغییەکدا لە بازاڕێکی کریسمس لە ڕۆژئاوای بەرلین و بەهۆیەوە 11 کەس کوژران و دەیان کەسی دیکە بریندار بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار