ئۆکرانیا ڕەتی ئەکاتەوە لەهێرشیکدا ٦٠٠ سەربازی کوژرابێت

شاری کراماتۆرسک-ئۆکرانیا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئۆکرانیا ئەو بانگەشەیەی ڕووسیا ڕەت ئەکاتەوە کە دەڵێت لە یەک هێرشی موشەکیدا ٦٠٠ سەربازی ئۆکرانیمان کوشتووە،هەروەها  بە " پڕوپاگەندە" ناوزەندی ئەکات.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک بخاتەڕوو، بانگەشەی ئەوەی کرد  لە تۆڵەسەندنەوەی ئەو دەیان سەربازەی ڕووسیا کە لەشەوی سەری ساڵ کرانە ئامانج، ڕووسیا لە کۆمەڵێک هێرشی موشەکیدا بۆسەر دوو باڵەخانە کە سەربازانی ئۆکرانیا لە شاری کراماتۆرسکی تێیدا نیشتەجێبوون، نزیکەی ٦٠٠ سەربازی ئۆکرانیایان کوشتووە.

دوابەدوای بانگەشەی مۆسکۆ سەبارەت بەو هێرشە موشەکیانە و کوشتنی ئەو ژمارە سەربازە، وتەبیژی سوپای ئۆکرانیا سێرهی چێرێڤاتی ڕاستەوخۆ بانگەشەکەی ڕەتکردەوە وڕایگەیاند، ئەمە بەشێکی دیکەی پڕوپاگەندەکانی ڕووسیایە.

وەزارەتی بەرگری رووسیا وتیشی، لەو دوو باڵەخانەیەدا نزیکەی هەزار و٣٠٠ سەربازی ئۆکرانی هەبوون،هاوکات لەگەڵ بانگەشەی کوشتنی ٦٠٠ سەربازدا مۆسکۆ هیچ بەڵگەیەکی نەخستۆتە ڕوو.

هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بانگەشەکەی ڕووسیا وڕەتکردنەوەی ئەو ژمارە سەربازە لەلایەن ئۆکرانیاوە، بەپێی دەزگای رۆژنامەوانی ئەی ئێف پی تەنها لە سەوی ڕابردوودا بەلایەنی کەمەوە ئاگاداری نزیکەی ٤ تەقینەوە بوون لە شاری کراماتۆرسکی ناوچەی دۆنێتسک.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار