لە هێرشێکی مووشەکی رووسیادا بۆسەر بازاڕێکی خارکێڤ کەسێک گیانی لەدەست دا و حەوتی دیکەیش برینداربوون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە هێرشێکی مووشەکیی سوپای رووسیادا بۆسەر ناحیەی شیڤچینکۆڤ سەربە قەزای کوپیانسکی لە ناوچەی خارکێڤ رۆژهەڵاتی ئۆکراینا، کەسێک گیانی لەدەست دا و حەوتی دیکەیش برینداربوون.

کیریلۆ تیمۆشینکۆ جێگری سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکراینا، بڵاوی کردەوە کە هێزەکانی رووسیا هێرشی مووشەکییان کردووەتە سەر ناحیەی شیڤچینکۆڤ و مووشەکەکان لە بازاڕی ناحیەکە کەوتوونەتە خوارەوە.

وتیشی، لە هێرشەکەدا، ژنێکی تەمەن ٦٠ ساڵان گیانی لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون، تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن بەردەوامن لەسەر کارەکانیان.

هاوکات،سەرۆکی فەرمانگەی سەربازیی ناوچەی خارکێڤ (پارێزگار)، ئۆلیگ سینیگوبۆڤ لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد کە لەنێو بریندارەکاندا کچێکی تەمەن ١٣ ساڵان هەیە.

نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیاش  باسی لەوە کرد کە پێشبینی دەکەن هێرشەکە لە رێگەی سیستمی مووشەکیی S-300ەوە ئەنجام درابێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار