سکرتێری گشتی ناتۆ: سوید ئەوەی پێویستە بۆ بوون بە ئەندامی ناتۆ ئەنجامیداوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سکرتێری گشتی ناتۆ جێنس ستۆلتەنبێرگ دەڵێت کاتی ئەوە هاتووە سوید ببێتە ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ چونکە ئەوەی پێویستە بۆ مسۆگەرکردنی ڕەزامەندی تورکیا بۆ ئەندامێتی ئەنجام داوە.
ئەمڕۆ دوشەممە، سکرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ ڕایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە سوید بچێتە پاڵ ناتۆ چونکە ئەوەی پێویستە بۆ مسۆگەرکردنی ڕەزامەندی تورکیا بۆ ئەندامێتی ئەنجام داوە.
ستۆلتنبێرگ لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی ئەفتۆنبلادتی سویدی گوت: "پێموایە کاتی ئەوە هاتووە کە کۆتایی بە پرۆسەی پەسەندکردنی سوید بهێنرێت".
لە مانگی ئایاردا سوید و وڵاتانی دراوسێی فینلاند سیاسەتی دوورودرێژی سەربازییان لە بێلایەنی سەربازیدا کۆتایپێهێناوداوایانکرد بچنە پاڵ ناتۆ لە دوای داگیرکردنی ڕووسیا بۆ ئۆکراینا.
ئەم هەنگاوە پێویستی بە ڕەزامەندیی یەکدەنگی ئەندامانی هاوپەیمانییەکە هەیە کە یەکێک لەوان تورکیایە هاوکات تورکیا فشاریخستۆتە سەر ئەو دوو وڵاتە بۆ ڕادەستکردنەوەی ژمارەیەک هاوڵاتی کە بە تیرۆرست ناویان دەبات .
مانگی ڕابردوو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند سوید لە نیوەی ڕێگەشنییە بۆ مسۆگەرکردنی پاڵپشتی عەنقەرە ، ئەم قسانەی دوای ئەوە هات کە دادگایەکی سویدی دژی ڕادەستکردنەوەی ڕۆژنامەنووسێک بڕیاریدا کە لەلایەن تورکیاوە داواکرابوو بە تۆمەتی پەیوەندی بە کودەتایەکی شکستخواردووی ساڵی 2016ەوە.
لە کۆتایدا سکرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند ،" من دڵنیام سوید دەبێتە ئەندامێکی هاوپەیمانێتی ناتۆ بەڵام ناتوانم کاتێکی دیاریکراو بڵێم و پڕۆسەی بوون بە ئەندامبوون پڕۆسەیەکی دورو درێژە و چەند ساڵ دەخایەنێت".
جێگەیباسە، پەرلەمانتارانی 28 وڵاتی ناتۆ پێشتر ئەندامێتی سوید و فینلاندیان پەسەندکردووە تورکیا و هەنگاریا تاکە ئەندامن کە تا ئێستا ڕەزامەندیان نەداوە.