٨ ملیار دۆلار بۆ هاوکاری زیانی لافاوەکەی پاکستان تەرخان دەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پاکستان لە کۆبونەوەکەی لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی جنێف ڕایگەیاند، خیرخوازان وڕێکخراوە داراییەکان بەڵینیان داوە کە ٨ ملیار دۆلار هاوکاری وەک قەرەبوو بۆ  زیانی لافاوەکەی ساڵی ڕابردووی پاکستان تەرخان بکەن.

رۆژی دوو شەممە لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی جنێف، شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان وئەنتۆنی گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە کۆبونەوەکەدا باسیان لە زیانەکان و قەرەبووکردنەوەی پاکستان کرد کە بەهۆی لافاوەکەی ساڵی ڕابردوو زۆرترین قوربانی لیکەوتەوە، پاکستان داوای هاوکاری نێودەوڵەتی کرد بۆ دابینکردنی نیوەی تێچووی قەرەبووی زیانەکان کە کۆی گشتی ١٦ ملیار دۆلارە.

لە کۆبونەوەکەدا ڕێکخراوە خێرخوازیەکان و مرۆییەکان، بەڵێنی دابینکردنی ٨ ملیار دۆلاریان بەپاکستان دا.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ساڵی ڕابردوو لافاو و زریانیکی بەهێز وڵاتی پاکستانی گرتەوە ونزیکەی هەزار و ٧٠٠ کەس گیانیان لەدەست دا، هەروەها نیو ملیۆن کەسیش کەوتنە ژێر هێڵی هەژاریەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار