ژمارەیەک بڵگەنامەی نهێنی لە نوسینگەی پێشوی سەرۆکی ئەمریکا دۆزرانەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە نووسینگە تایبەتەکەی پێشووی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کۆمەڵێک "بەڵگەنامەی نهێنی"ی دەوڵەت دۆزرانەوە کە دەگەڕێنەوە بۆ ئەو کاتەی کە جۆ بایدن جێگری سەرۆک بووە.

راوێژکارێکی جۆ بایدن بەناوی ریچارد ساوبەر، ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە نووسینگەکەی پێشووی جۆ بایدن-دا "ژمارەیەکی کەم بەڵگەنامەی نهێنی" هەن کە دەگەڕێنەوە بۆ ساڵانی ٢٠٠٩-٢٠١٧ کاتێک جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بووە.

ریچارد ساوبەر باسی لەوەش کرد کە بەڵگەنامەکان لە دووی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢دا و لە دۆڵابێکی کلیلدراودا دۆزراونەتەوە و راستەوخۆ دوای دۆزینەوەی بەڵگەنامەکانیش، پەیوەندی بە پارێزەرە تایبەتەکانی جۆ بایدن، کۆشکی سپی و دەزگا پەیوەندیدارەکانی ئەرشیڤی نیشتمانیی دەوڵەت کردووە و بەرپرسانی کۆشکی سپی دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەو بەڵگانە کردووە.

- پێشتر جۆ بایدن، دۆناڵد ترەمپ-ی بە هەست نەکردن بە بەرپرسیارییەتی تۆمەتبار کردبوو

لە لایەکی دیکەشەوە سەرکردەکانی پارتی کۆماریی کاردانەوەیان لەهەمبەر دۆزینەوەی بەڵگەنامەی نهێنی لە نووسینگەکەی جۆ بایدن نیشان دا لە کاتێکدا پێشتر جۆ بایدن رەخنەی لە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ گرتبوو کە لە خانووەکەی فلۆریدایدا بەڵگەنامەی نهێنی دۆزرابووەوە.

جێگەیباسە،کاتێک لە هەشتی ئابدا، کارمەندانی "'FBI" لە ماڵەکەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدا کۆمەڵێک بەڵگەنامەی نهێنییان دۆزییەوە، جۆ بایدن رەخنەی لە ترەمپ گرت و رایگەیاند: "چۆن دەکرێت کەسێک بەو ئەندازەیە لە ئاست بەرپرسیارییەتییەکان خەمسارد بێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار