داوا لە پۆلیسی ئێران دەکرێت بە توندی روبەڕوی ژنان و کچانی بێسەرپۆش ببنەوە

پۆلیسی ئێران هەر ژنێک بە بێ سەرپۆش دەستگیر بکات روبەڕوی سزای زیندانیی دەبێتەوە

پۆلیسی ئێران لە کاتی دەستگیرکردنی ژنان لە وڵاتەکە

2 ساڵ لەمەوپێش



داواکارى گشتیی ئێران پۆلیسى وڵاتەکە رادەسپێرێت بە توندترین شێوە مامەڵە لەگەڵ ئەو ژنانە بکەن کە لە شوێنە گشتییەکان و لەناو شاردا سەرپۆش لادەبەن و پابەندی باڵاپۆشیی نابن.

ئاژانسى هەواڵى مێهر نیوز بڵاوى کردەوە؛ عەبدولسەمەد خورم ئابادى، جێگرى داواکارى گشتى ئێران بۆ کاروبارى چاودێرى دادگاکان  پۆلیسى راسپاردەوە بۆ ئەوەی بە توندترین شێوە سزاى ئەو کەسانە بدەن کە بێ سەرپۆش  وگونجاوبونی جلەوبەرگەکانیان لە شوێنە گشتییەکان دەردەکەون.

ئەو بەرپرسەی ئێران وتویەتی؛ بە پێی یاساکانی ئەو وڵاتە لادانى سەرپۆش تاوانى ئاشکرایە و لە حاڵەتى رودانیشیدا بەپێى یاساى ئەو وڵاتە دەستگیر دەکرێن و بە توندى مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

بە پێی یاساکانی سەرپۆش لە کۆماری ئیسلامی ئێران هەر کەسێک لە لایەن پۆلیسەوە بەو تۆمەتە دەستگیر بکرێت سزای مادیی و زیندان و دورخستنەوە دەیگرێتەوە و هاندانیشی بۆ لابردنی سەرپۆشی کەسانی دیکە سزاکانی قورستر دەبێت و لە کاری حکومیی دور دەخرێتەوە.

بڕیارەکەی داواکاری گشتیی ئێران لە کاتێکدایە پێشتر ژینا ئەمینی بەهۆی مامەڵەی توندی پۆلیس بە بیانوی سەرپۆش و نەگونجابونی گیانی لەدەستدا و ئەوەش گەورەترین ناڕەزایەتیی میژوی ئەو وڵاتەی لێکەوتوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار