ئیسرائیل داوای دروستکردنی بەرەیەکی هاوپەیمانی دژی ئێران دەکات
ئیسرائیل؛ لە هەموکاتێک زیاتر لەگەڵ ئەمریکا کۆکە بۆ روبەڕوبونەوەی ئێران
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
2 ساڵ لەمەوپێش
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند؛ كۆماری ئیسلامی ئێران تیرۆریست و ستەمکارە کاتی ئەوەیەی لەگەڵ ئەمریکا وهاوپەیمانان بەرەیەکی فراوان دژی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە بگیرێتەبەر.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رۆژی سێشەممە لە کاتی کۆبونەوەی لەگەڵ ئەندامانی لۆبیی وڵاتەکەی رایگەیاند؛ چاوەڕێی کۆبونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دەکات بۆ ئەوەی پرسی بەرەنگاربونەوەی ئێران تاوتوێ بکەن.
نەتانیاهۆ وتوی: زیاتر لەهەمو کات ئەمریکا و ئیسرائیل کۆکن لەسەر روبەڕوبونەوەی ئێران لە ئاستی ناوچەکە و جیهاندا چونکە بە هەوڵی ژنان و پیاوانی بوێری ئێران جیهان بۆی دەرکەوت کۆماری ئیسلامی تیرۆریست و ستەمکارە.
لێدوانەکەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کاتێکدایە تا ئێستا وەزیری بەرگریی و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە رایانگەیاندوە کاری سەرەکیی حکومەتی نوێی ئیسرائیل بەرەنگاربونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و لایەنگەرە چەکدارەکانیەتی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.