ئەمریکا هەڕەشە له چین دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له چین كرد كه ئه‌گه‌ر هاوكاری ئه‌منی ڕووسیا بكات، یان یارمه‌تی ڕووسیا بدات بۆ خۆدزینه‌وه له سزاكان، ئه‌وا "تێچووه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نێد پرایس دوێنێ دووشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: ئێمه به سه‌رنجه‌وه به‌دوای ئه‌و بڕیارانه‌دا ده‌گه‌ڕێین كه چین له وه‌ڵامی هه‌ر داواكارییه‌كی ڕووسیا بۆ هاوكاری ئه‌منی ده‌یگرێته‌به‌ر.
وتییشی، واشنتۆن "به ڕوونی جه‌ختی له‌سه‌ر" ده‌سه‌ڵاتدارانی چین كردووه‌ته‌وه، له‌نێویاندا له میانی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كانی هه‌ردوو وڵات له بالی له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی ڕابردوودا، كه "تێچووی" دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر "چین بڕیار بدات به خۆدزینه‌وه له سزاكانی ئه‌مریكا به به‌رده‌وامی یان دابینكردنی یارمه‌تیی ڕووسیا یارمه‌تی بدات". هاوكاری ئه‌منی" كه له كاتی ململانێكان له ئۆكرانیا به‌كارده‌هێنرا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا چین هیچ هاوكارییه‌كی سه‌ربازی به ڕووسیا ده‌دات یان نا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی واشنتۆن وتی كه ناتوانێت "هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی نوێ بكات" له‌و باره‌وه، ئەوەشی وت، واشنتۆن هه‌نگاو ده‌نێت ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره بابه‌تانه ده‌ستنیشان بكرێن.
ئه‌مریكا پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه چاودێریی نه‌كردووه له پێدانی هیچ هاوكارییه‌كی سه‌ربازی بۆ ڕووسیا له‌لایه‌ن چینه‌وه